سیروس عەباسی، هاووڵاتیی خەڵکی شاری دێوڵان لە زیندانی قوروە ئازاد کرا. ئەم هاووڵاتییە لە ١٨ی خەرمانانی ١٤٠٢ بۆ جێبەجێکردنی حوکمی زیندانییەکەی دەستبەسەر و بۆ ئەم زیندانە گواسترابوویەوە. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی پێنجشەممە ٦ی ڕەزبەری ١٤٠٢، سیروس عەباسی هاووڵاتیی خەڵکی دێوڵان لە زیندانی قوروە ئازاد کرا. لە ١٨ی خەرمانانی ١٤٠٢ بۆ […]

هیوا جەهانی، هاووڵاتی خەڵکی شاری سەقز، سەرەڕای تێپەڕبوونی ١٨ ڕۆژ بەسەر دەستبەسەرکرانیدا، هێشتا لە یەکێک لە گرتووخانە ئەمنییەکانی شاری سنەدا دەسبەسەرە و چارەنووسی نادیارە. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، هیوا جەهانی، هاووڵاتییەکی خەڵکی سەقز، سەرەڕای تێپەڕبوونی ١٨ ڕۆژ بەسەر دەستبەسەرکرانیدا، هێشتا لە یەکێک گرتووخانە ئەمنییەکانی شاری سنەدا دەسبەسەرە و چارەنووسی نادیارە.بەپێی ئەم […]

سوڵماز حەسەنزادە، خوشکی محەمەد حەسەن زادە، یەکێک لە گیانبەختکردووانی ناڕەزایەتییە سەرتاسەرییەکانی ساڵی ١٤٠١، ڕۆژی چوارشەممە ٥ی ڕەزبەر، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گوازرایەوە. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی چوارشەممە، ٥ی ڕەزبەری ١٤٠٢، سوڵماز حەسەنزادە، خوشکی محەممەد حەسەنزادە، یەکێک لە گیانبەختکردووانی ناڕەزایەتییە سەرتاسەرییەکانی ساڵی ١٤٠١، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر […]

دانیشتنی دادگا بۆ پێداچوونەوە بە تۆمەتەکانی پوریا جەواهیری، کرێکاری ٣٠ ساڵ تەمەن و خەڵکی شاری کامێران، کە تۆمەتبارە بە “محارەبە”، لە ١٥ی ڕەزبەری ١٤٠٢ لەلایەن لقی یەکەمی دادگای ئینقلابی شاری سنە بەڕێوە دەچێت. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، مستەفا ئەحمەدیان، پارێزەری پوریا جەواهیری لەم پێوەندیەدا ڕایگەیاندووە: “بڕیارە دانیشتنی پوریا جەواهیری بە تۆمەتی […]

ئازاد عەباسی هاووڵاتی خەڵکی شاری دێولان دوای دانانی بارمتە بە شێوەی کاتی لە زیندانی سنە ئازاد کرا. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی یەکشەممە ٢ی ڕەزبەری ١٤٠٢، ئازاد عەباسی هاووڵاتیی خەڵکی شاری دێولان، بە دانانی بارمتە تا کۆتایی پرۆسەی دادگا، بە شێوەی کاتی لە زیندانی سنە ئازاد کرا. تا بڵاوبوونەوەی ئەم ڕاپۆرتە، […]

ئەحمەد مامزاد، ئەبوبەکر مامزاد، سۆران قاسمی، پێژمان سوڵتانی، کاوە ساڵحی، ڕزگار بابامیری، جەلیل مەولودی، جەوانمەرد مام خوسرەوی، هەشت هاوڵاتی خەڵکی شاری بۆکان، دوای تێپەڕبوونی زیاتر لە پێنج مانگ بەسەر دەستبەسەرکردنیان، هێشتا دەستبەسەرن و بارودۆخیان نادیارە. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ئەحمەد مامزاد تەمەن ٦٥ ساڵ، ئەبوبەکر مامزاد تەمەن ٥٣ ساڵ، سۆران قاسمی […]

پێدرام فەیزی، هاووڵاتییەکی خەڵکی گوندی “کەڵاتێ”ی سەر بە شاری کامێران، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترایە بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، لە ماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوودا، پێدرام فەیزی هاووڵاتی گوندی “کەڵاتێ”ی سەر بە شاری کامێران، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گواستراوەتەوە.هێزە ئەمنییەکان بەبێ فەرمانی دادگا ئەم […]

ژمارەیەک لە ئەندامانی بنەماڵەی عەبدولسەلام قادر گەلوان، یەکێک لە گیانبەختکردووانی ناڕەزایەتییە سەرتاسەرییەکانی ساڵی ١٤٠١، لەلایەن ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری شنۆوە بانگهێشت کران. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی چوارشەممە ٥ی ڕەزبەری ١٤٠٢، ژمارەیەک لە ئەندامانی بنەماڵەی عەبدولسەلام قادر گەلوان، یەکێک لە گیانبەختکردووانی ناڕەزایەتییە سەرتاسەرییەکانی ساڵی ١٤٠١، لەلایەن ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری شنۆوە بانگهێشت کران. […]

بەهار زەنگیبەند، چالاکی مافی ژنان و خەڵکی شاری سنە لەلایەن لقی دووی لێکۆڵینەوەی دادگای گشتی و ئینقلابی سنە بانگهێشت کرا. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی چوارشەممە ٥ی ڕەزبەری ١٤٠٢، بەهار زەنگیبەند، چالاکی مافی ژنان لە شاری سنە، لەلایەن لقی دووی لێکۆڵینەوەی دادگای گشتی و ئینقلابی سنە بانگهێشت کرا.بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، تۆمەتی […]

ئومێد قەدیمی، برای فواد قەدیمی، یەکێک لە گیانبەختکەدووانی شۆڕشی ژینا لە دیواندەرە، بە دانانی بارمتەی ٣٠٠ ملیۆن تمەن تا کۆتایی دانیشتنەکان بە شێوەی کاتی ئازاد کرا. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ئەمڕۆ سێشەممە ٤ی ڕەزبەری ١٤٠٢، ئومێد قەدیمی، هاووڵاتی شاری دیواندەرە و برای فواد قەدیمی، یەکێک لە گیانبەختکردووانی شۆڕشی ژینا لەم شارە، […]