بەهۆی تەقە هێزە نیزامییەکانی ڕژیم بەرەو کۆڵبەران، کۆلبەرێک بە سەختی بریندار بوو. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی چوارشەممە ٢٩ی سەرماوەزی ١٤٠٢، بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی هەنگی مەرزیەوە “محەمەد وەکیلی” کۆڵبەری خەڵکی شاری سەقز، شان و پشتی پێکراوە و بریندار بووە. بەپشتبەستن بەو ئامارەی لە ماوەی دوو مانگی ڕابردوودا لە کۆڵبەرنیوز تۆمارکراوە، […]

ڕۆژی سێشەممە ٢٨ی سەرماوەزی ١٤٠٢، لە سنووری “هەنگەژاڵی بانە” بەهۆی تەقە هێزە نیزامییەکانی ڕژیم بەرەو کۆڵبەران، کۆلبەرێک بە سەختی بریندار بوو. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، “وەفا ڕەسوڵ نژاد” کۆڵبەری تەمەن ٢٨ ساڵ خەڵکی شاری سەقز، بە گولـلەی جەنگی کەمەری پێکراوە و لە هەما کاتدا تووشی شکانی “سمت” بووە. بەهۆی سەختی برینەکانی […]

ئومێد ئیلهامی لاوێکی کۆڵبەری خەڵکی شاری سەقز، بەهۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی هەنگی مەرزی لە هێڵی سنووری هەنگەژاڵی بانە، بریندار بوو. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی دووشەممە ٢٧ی سەرماوەزی ١٤٠٢، ئومێد ئیلهامی کۆڵبەری تەمەن ٢٤ ساڵ خەڵکی شاری سەقز بەهۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی هەنگی مەرزی لە هێڵی سنووری هەنگەژاڵی بانە برینداربوو. بەپێی […]

دوو کۆڵبەری خەڵکی شاری پاوە بەهۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی هەنگی مەرزییەوە لە سنووری نەوسوود بریندار بوون. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، دوێنێ شەو ٢٧ی سەرماوەزی ١٤٠٢، دوو کۆڵبەر لە هێڵی سنووری نەوسوود بە گوللەی ساچمەیی لەلایەن هێزەکانی هەنگی مەرزییەوە کراونەتە ئامانج و برینداربوون.  ناسنامەی ئەم دوو کۆڵبەرە بە ناوەکانی “ئارمان ئەحمەدی” و […]

پاشنیوەڕۆی ڕۆژی دووشەممە ٢٧ی سەرماوەزی ١٤٠٢، کۆڵبەرێکی تەمەن ٥٢ ساڵ لە سنووری باشماغی شاری مەریوان بەهۆی تەقەی هێزە نیزامییەکانی ڕژیم کوژرا. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، پاشنیوەڕۆی ڕۆژی دووشەممە ٢٧ی سەرماوەز، کۆڵبەرێک بە ناوی “عەلی قادری” خەڵکی گوندی “زەنووری” سەر بە شاری “مەریوان” بەهۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی هەنگی مەرزی کوژرا. ئەم کۆڵبەرە […]

لە ڕووداوێکی هاتوچۆدا لە نێوان ئۆتۆمبێلێکی  سەمەند و پەیکانێکی پیکاب، چوار سەرنشینی سەمەند و شۆفێرەکە بریندار بوون، هەروەها شۆفێری پەیکانەکەش گیانی لەدەستدا. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ئەم ڕووداوە لە ٢٦ی سەرماوەزی ١٤٠٢ لەسەر ڕێگای ڕەوانسەر بۆ پاوە و نزیک گوندی قورەقەڵای سەربە قەزای شاهۆ ڕوویداوە و یەکێک لە بریندارەکان لەلایەن مانگی […]

کۆڵبەرێکی خەڵکی “تازە ئاوای سریاس” بەهۆی تەقەی ڕاستەخۆی هێزەکانی هەنگی مەرزی لە سنووری نەوسوود بریندار بوو. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ئێوارەی ڕۆژی سێشەممە ٢١ی سەرماوەزی ١٤٠٢، کۆڵبەرێکی خەڵکی گوندی “تازە ئاوای سریاس”ی سەر بە شاهوی سەر بە شاری ڕەوانسەر بەهۆی تەقەی هێزەکانی هەنگی مەرزی لە هێڵی سنووریی نەوسوود بریندار بوو. تا […]

کۆڵبەرێکی خەڵکی شاری سەقز بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی هەنگی مەرزی لە سنووری هەنگەژاڵی-بانە برینداربوو. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، شەوی ڕابردوو، سێشەممە ٢١ی سەرماوەزی ١٤٠٢، کۆڵبەرێکی خەڵکی شاری سەقز بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی هەنگی مەرزی لە سنووری هەنگەژاڵی – بانە بە سەختی بریندار بوو. ناسنامەی ئەم کۆڵبەرە “فەرهاد محەممەدی”، تەمەنی ٢٧ ساڵ […]

“حەبیب ڕەزایی” کۆڵبەری تەمەن ٥٢ ساڵی خەڵکی شاری جوانڕۆ کە ڕۆژی یەکشەممە ٥ی سەرماوەزی ١٤٠٢ لە سنووری نەوسوود بە تەقەی هێزە نیزامییەکانی ڕێژیم بریندار ببوو، بەهۆی سەختی برینەکانی لە نەخۆشخانەی تاڵەقانی شاری کرماشان کۆچی دوایی کرد. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، “حەبیب ڕەزایی” پشتی کرابووە ئامانجی گولـلەی هێزە نیزامییەکانی ڕێژیم و لە […]

مەنسوور سولەیمانی، کۆڵبەرێکی خەڵکی سەلاس-باوەجانی، لە کاتی کۆڵبەریدا لە هێڵی سنووری نەوسوود، بەهۆی تەقینەوەی مین بە سەختی بریندار بوو. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ئێوارەی دوێنێ سێشەممە ٢١ی سەرماوەزی ١٤٠٢، مەنسوور سولەیمانی، کۆڵبەری خەڵکی گوندی “دەنگی” سەربە سەلاس باوەجانی، لە کاتی کۆڵبەریدا لە هێڵی سنووری نەوسوود،بەهۆی تەقینەوەی مین بە سەختی بریندا بوو.بەپێی […]