Sample Page

هێزەکانی هەنگی مەرزی لە هێڵی سنووری سەردەشت منداڵ کۆڵبەرێک هەردوو چاویان بە سەختی بریندارکردووە. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز ئێوارەی هەینی ١٤ی گوڵانی ١٤٠٣، هێزەکانی هەنگی مەرزی لە هێڵی سنووری سەردەشت بە چەکی ساچمەیی منداڵ کۆڵبەرێک بە تەقە کردۆتە ئامانج. ناسنامەی ئەم منداڵ کۆڵبەرە «ئاریان مەمەندی» ١٧ ساڵە و خەڵکی گوندی ساوان […]

کۆڵبەرێک خەڵکی شاری شاهۆ لەلایەن هێزەکانی هەنگی مەرزی لە هێڵی سنووری نەوسوود لێدان و ئەشکەنجە کراوە و بە سەختی برینداربوو. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز ڕۆژی هەینی ١٤ی گوڵانی ١٤٠٣، هێزەکانی هەنگی مەرزی لە هێڵی سنووری نەوسوود کۆڵبەرێکیان لێدان و ئەشکەنجە کردووە، لووتی شکێنراوە و سەری بە سەختی بریندارکراوە. ناسنامەی کۆڵبەرە بریندارەکە […]

یوسف حاجی خۆش، سەلاح قازی، حسامەدین مەحموودی، محەممەد سوڵتان پوور، غەفور شێخ محەمەدی، جەعفەر ڕەسوڵی، حەسەن ڕەسوڵی، مەولوود روستا، هادی لاوە، ئاکۆ ئیبراهیمی، ئومید ڕەشید پاک، فەخرەدین مودەڕسی، سەلاح قازی و ئارمان ئیبراهیمی، ١٤ هاووڵاتی خەڵکی شاری شنۆن کە لە ماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوودا لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئەم شارە دەستبەسەر […]

ڕۆژی جیهانی کرێکار لە زۆربەی وڵاتەکانی جیهان بە شێوەی ڕێپێوان و کۆڕ کۆبوونەوەی گەورە، بەڕێوە چوو. زیادکردنی حەقدەست، ڕاگرتنی جینۆسایدی ئەرتەشی ئیسرائیل لە غەززە، دروشمی هاوبەشی زۆربەی چالاکییەکانی ڕۆژی جیهانی کرێکار بوو. بەڵام لە هەموو وڵات و ویلایەتێکدا هاوکات کۆمەڵێک داواکاری تایبەتیش خرانەڕوو. لە ئەمریکا خۆپیشاندەران هێرشی دڕندانەی پۆلیس بۆسەر […]

جەلال سوهرابی کۆڵبەری خەڵکی شاری بانە بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی هەنگی مەرزی لە هێڵی سنووری ئەم شارە گیانی لەدەستدا. ئەم کۆڵبەرە ٩ مانگ پێشتر لەلایەن هێزەکانی هەنگی مەرزی لەم سنوورە بریندارببوو. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی پێنجشەمە ١٣ی گوڵانی ١٤٠٣، هێزەکانی هەنگی مەرزی لە هێڵی سنووری «سورکێو»ی بانە کۆمەڵێک لە کۆڵبەران […]

منداڵێکی کار کە ٢ مانگ لە کۆما بوو، بەهۆی سەختی برینەکەی، گیانی لەدەستدا. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، مانی سادقی، منداڵێکی تەمەن ١٠ ساڵی خەڵکی شاری سنە کە لە ڕەشەمەی ساڵی ڕابردوو لە کاتی دەستفرۆشی لە یەکێک لە شەقامەکانی شار بەهۆی ڕووداوی هاتووچۆ ڕۆشتبووە کۆما دوای ٢ مانگ مانەوە لە نەخۆشخانە گیانی […]

کۆڵبەرێک خەڵکی شاری سەقز بە تەقەی هێزەکانی هەنگی مەرزی لە ناوچەکانی سنووری ئەم شارە، گیانی لەدەستدا. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، لە ڕۆژی جیهانی کرێکار چوارشەمە ١٢ی گوڵانی ١٤٠٣، کۆڵبەرێکی خەڵکی شاری سەقز لەلایەن هێزەکانی هەنگی مەرزی لە سنووری بەستامی شاری سەقز بە چەکی کڵاشینکۆف و لە دووری مەترێک و نزیک لە […]

لە یەکی مانگی مەی ڕۆژی جیهانی کرێکار لە ساڵی ٢٠٢٣ تا یەکی مانگی مەی ساڵی ٢٠٢٤ زیاتر لە ٥٠٢ کۆڵبەر لە ناوچە سنوورییەکان و ڕێگاکانی نێوان جادەکانی کوردستان کوژراون و برینداربوون. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز لەم ژمارەیە زیاتر لە ٤١٧ کۆڵبەر بەرامبەر (٨٣٪) بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە سەربازییەکان ڕوویداوە. لە یەکی […]

ئەمڕۆ ئاغاکانی هێز و سامان، ئێمەیان خستۆتە دۆخێکەوە کە چەوسانەوە، تاڵان و توندوتیژی تاکە کەرەستەی حکومڕانی خۆیانە. مرۆڤ هیچ بوونێکی بە فەرمی ناسێنراوی نییە. ئەوەی لەم ڕێوڕەسمە کۆمەڵایەتییەدا بەدی دەکرێت، مردنی ژیانە.ئەندامانی چینی دەسەڵاتدار، بەرهەمی درۆیەکی بنەڕەتین کە پێی دەوترێ بەڵێنی کۆمەڵگەیەکی «یەکسان و ئازاد» و پڕۆسەی چەواشەکاری ئەم چەمکە […]

لە ٢ ڕۆژی ڕابردوو لانیکەم ١٦ کۆڵبەر لەگەڵ ٢ منداڵ کۆڵبەر لە ناوچەکانی سنووری جیاوازی کوردستان بریندار و دەستبەسەرکران. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، لە ٤٨ کاژێری ڕابردوو لانیکەم ١٤ کۆڵبەر لەگەڵ ٢ منداڵ کۆڵبەری ١٦ ساڵە لە ناوچەکانی سنووری نەوسوود، بانە و مەریوان برینداربوون و ٢ کۆڵبەری دیکەش دەستبەسەرکران. شایانی باسە، […]