بەبۆنەی ٨ی مارس ڕۆژی جیهانی ژن ژنان و پیاوانی چینی کرێکار! ئەمساڵ لەکاتێکدا لە ٨ی مارس ڕۆژی جیهانی ژن نزیک دەبینەوە کە سیستمی جیهانی سەرمایە ڕێگەی هەناسەی بۆ هیچ مرۆڤێک نەهێشتۆتەوە کە بیەوێت لەدژی ئەم موناسباتە ئاوەژوانە ڕاپەڕێت. سیاسەتەکانی سەرمایەداری زیاتر لە هەر کاتێکی دیکە لە بەرەی چەوسانەوە، هەژاری، برسێتی، […]

ڕۆژی چوارشەممە ١٦ی ڕەشەممەی ١٤٠٢، هێزەکانی ڕژیم لە دانانی بۆسە و تەقەی ڕاستەوخۆ بەرەو کۆڵبەران لە هێڵی سنووری نەوسوود، کۆڵبەرێک بە سەختی برینداربوو. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، هێزەکانی هەنگی مەرزی ڕژیم لە هێڵی سنووری نەوسوود، بەرەو کۆمەڵێک لە کۆڵبەران تەقەیان کرد و بەهۆیەوە کۆڵبەرێک بە ناسنامەی «عەتا حسێنی» هاووڵاتی گوندی «بلەبزان»ی […]

ڕۆژی چوارشەممە ١٦ی ڕەشەممەی ١٤٠٢، هێزەکانی هەنگی مەرزی ڕژیم لە هێڵی سنووری هەنگەژاڵی بانە بەرەو کۆمەڵێک لە کۆڵبەران تەقەیان کرد و لە ئەنجامدا کۆڵبەرێک بە سەختی برینداربوو. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، بەهۆی تەقەی هێزەکانی هەنگی مەرزی ڕژیم لە بانە کۆڵبەرێکی دیکە بە ناسنامەی «مەهدی ئەنوەری» ٢٣ ساڵە و خەڵکی شاری سەقز، […]

یەکشەمە ١٣ی ڕەشەممەی ١٤٠٢, هێزەکانی هەنگی مەرزی ڕژیم لە سنووری هەنگەژاڵ-بانە بەرەو کۆمەڵێک لە کۆڵبەران تەقەیان کرد و لە ئەنجامدا کۆڵبەرێک برینداربوو. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، بەهۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی هەنگی مەرزی ڕژیم لە هێڵی سنووری “هەنگەژاڵ”ی بانە کۆڵبەرێک بە ناسنامەی «ڕەئوف قادری» هاووڵاتی گوندی «کەندەسورە» لە شاری سەقز “قاچی” بە […]

نووسەر؛ گفتوگۆی ڕۆمان میرەکی، میدیاکار لەگەڵ عەتا دادگوستەر، وێنەکێش و کۆڵبەری خەڵکی مەریوان سیاسەتی بێکاری و بێ بەشی کوردستان لە پیشەسازی و بەرهەمهێنان، هۆکارە کە ناسنامە و مافی مرۆڤ بخرێتە ژێر پێی دەسەڵاتدارانی ستەمکاری داگیرکەر و کۆڵبەری وەکو کارەسات دەرگای ئەو کەسانە بگرێ کە خۆیان نافرۆشن و بە سەربەرزی ژیان […]

“زانا مێنبەری” خەڵکی سنە بە دانانی بارمتە و بەشێوەی کاتی تا کاتی دادگاییکردنی لە زیندانی ئەو شارە ئازاد کرا. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی یەکشەممە ١٣ی ڕەشەممەی١٤٠٢، “زانا مێنبەری” هاووڵاتی خەڵکی شاری سنە بە دانانی بارمتە و بەشێوەی کاتی تا کاتی دادگاییکردنی لە زیندانی ئەوشارە ئازاد کرا.“زانا مێنبەری”، ١ی ڕەشەممەی١٤٠٢، لەلایەن […]

“علی زەرغامی” کۆڵبەری شاری تیکاب، بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی هەنگی مەرزی لە هێڵی سنووری سەرشیو – سەقز کوژرا. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، سەرلەبەیانی یەکشەمە ١٣ی ڕەشەممەی ١٤٠٢، بەهۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی هەنگی مەرزی لە سەرشیو-سەقز کۆڵبەرێکی بەتەمەنی دانیشتووی شاری سەقز کوژرا. ناسنامەی ئەم کۆڵبەرە “علی زەرغامی” ٥٢ ساڵ و دانیشتووی گوندی […]

ئێوارەی سێشەممە ٨ی ڕەشەممەی ١٤٠٢, هێزە ئەمنییەکانی شاری سەقز منداڵێکی کۆڵبەریان دەستبەسەر کرد. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، هێزە ئەمنییەکانی شاری سەقز بەبێ فەرمانی دادگا «مەتین ڕازیان» منداڵێکی کۆڵبەری تەمەن ١٧ ساڵەی دانیشتووی شاری سەقزیان دەستبەسەر کرد. هێزەئەمنیەکان ئامادەی وڵامدانەوە بە بنەماڵەی ئەو کۆڵبەرە سەبارەت بە چارەنووسی و شوێنی ڕاگیرانی نین. شایانی […]

بەرەبەیانی ڕۆژی هەینی ١١ی ڕەشەممەی ١٤٠٢، هێزەکانی هەنگی مەرزی ڕژیم لە بەرزاییەکانی “تەتە” لە نەوسوود تەقەیان لە کۆمەڵێک کۆڵبەر کرد و لە ئەنجامدا کۆڵبەرێک بریندار بوو. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، بەهۆی تەقەی هێزەکانی هەنگی مەرزی ڕژیم بەرەو کۆڵبەران، کۆڵبەرێک بە ناسنامەی “فەردین” خەڵکی گوندی “دەرەکێ”ی سەر بە شاری مەریوان برینداربوو بەپێی […]

ڕۆژنامەی “ڕووداوی ئەمڕۆ” چاپی تاران لە ژمارەی ڕۆژی سێشەممەی خۆیدا وتاری ئابووریناس و مامۆستایەکی زانکۆی بڵاوکردۆتەوە کە خاڵی سەرنجڕاکێش و گرنگی تێدایە. ئەم مامۆستایە لە کۆتاییەکانی وتارەکەیدا پرسیارێکی وروژاندووە بەڵام بە هەر هۆکارێک بێت، بۆخۆی لە وەڵام بەم پرسیارەدا هیچ ناڵێت. با بەکورتی پێداچوونەوەیەک بە قسەکانیدا بکەین: چل ساڵ لەمەوبەر، […]