چارەنووسی دەستبەسەرکراوێکی خەڵکی شاری جوانڕۆ لە دوای ٧ ڕۆژ لە دەستبەسەرکران، بەناڕوونی ماوەتەوە بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە کۆڵبەرنیوز، چارەنووسی لاوێکی خەڵکی جوانڕۆ بە ناوی “خەلیل بەدری” ٣٠ساڵ تەمەن، لە دوای ٧ ڕۆژ دەستبەسەرکران بە ناڕوونی ماوەتەوە.“خەلیل بەدری” لە رێگای نێوان شاری جوانڕۆ بۆ كرماشان دەستبەسەر كراوە و ڕاگوێزی شوێنێکی نادیار […]
ئیلام
لە بۆسە و تەقەی ڕاستوخۆی هێزەکانی هەنگی مەرزی ڕژیمدا، کۆڵبەرێک بریندار بوو بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، نیوەی شەوی ڕۆژی دووشەممە ٩ی ڕێبەندانی ١٤٠٢، بەهۆی بۆسە و تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی هەنگی مەرزی ڕژیم کۆڵبەرێک بە ناوی “جەبار وەیسی پاریاب”، تەمەن ٣٠ ساڵ، خەڵکی گوندی “جوجار” سەر بە سەلاس باوەجانی، بە دەمانچەی ساچمەیی […]
ڕژیمی جینایەتکاری کۆماری ئیسلامی، بەمەبەستی چاوترسێن کردنی هەرچی زیاتری خەڵکی ناڕازی، کەمکردنەوەی کاریگەرییەکانی کەمپەینی دژە ئێعدام و بە تایبەتی لە بەرەوڕوو بوونەوە لەگەڵ شەپۆلێک لە دژایەتی ئێعدام، موحسین مەزڵوم، محەممەد فەرەمەرزی، وەفا ئازەربار و پژمان فەتحی، هاوکات لەگەڵ هاوسۆزییەکی بەربڵاوی جەماوەری خەڵک لەگەڵ بنەماڵەکانیان، سەرلەبەیانی ڕۆژی دووشەممە ٩ی ڕێبەندانی ١٤٠٢، […]
بەرەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممە 9ی رێبەندان چوار لاوی تێكۆشەری كورد؛ وەفا ئازەربار، پژمان فاتێحی، موحسین مەزڵووم و محەمەد فەرامەرزی، پاش زیاتر لە 19 مانگ بەندكردن و ئەشكەنجە و ئازار لە زیندانی قزڵحەسار لە سێدارەدران.ڕژیمی كۆماری ئیسلامی بە پێی پێشینە و سیاسەتی هەمیشەیی خۆی هەر كات لە ئاستی ناوخۆیی و دەرەكیدا توشی […]
کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان، ژنان و پیاوانی ئازادیخواز و لاوانی تێکۆشەر هەر وەک ئاگادارن سەنگەری ئازادی خوازی و بزووتنەوەی ڕەوای گەلەکەمان چوار لاوی تێکۆشەر, چوار سوورەسواری کۆمەڵەی لە دەست دا. ئەم هاوڕێیانە کە بریتی بوون لە پژمان فاتحی، وەفا ئازەربار، مەحەممەد فەرامەرزی و موحسن مەزڵووم لەگەل بانگی بەیانی ئەمرۆ دووشەممە ٩ی […]
کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان! کۆڕ و کۆمەڵە نێودەوڵەتییەکان! ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ! بە داخەوە چەند ڕۆژ دوای ڕاگەیەندراوی پێشووی حیزبی دێموکرات کە لەودا وڵاتان، کۆڕوکۆمەڵە نێونەتەوەییەکان و ڕێکخراوە جیهانییەکانی مافی مرۆڤ سەبارەت بە بەردەوامیی ئێعدامەکان لە ئێران وریا کرابوونەوە، بەرەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممە، ٩ی ڕێبەندان (٢٩ی ژانوییەی ٢٠٢٤)، پژمان فاتیحی، موحسین مەزڵووم، وەفا […]
جەماوەری تێکۆشەر!نێوەشەوی ڕابردوو چوار لاوی زیندانیی سیاسیی موحسین مەزڵوم، محەممەد (هەژیر) فەرامەرزی، وەفا ئازەربار و پژمان فاتحی ، کە لە داگاییەکی بە نەهێنی و ناعادڵانە سزای ئێعدامیان بەسەردا سەپێندرابوو؛ دوای چەند مانگ ڕاگرتن لە ژێر پەتی سێدارە دا ؛ سەرەنجام ئیعدام کران؛ ئێمە ئەو جنایەتە بە توندی مەحکوم دەکەیەن و […]
دوێنێ چوارشەممە، ٤ی ڕێبەندان، لە ساڵنامەی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکاندا ڕۆژی جیهانی پەروەردە بوو. تەوەری سەرەکی مەراسیمەکانی ئەمساڵ “پەروەردە لەپێناو ئاشتی بەردەوام“دا ڕاگەیەندراوە. ڕێوڕەسمەکانی ئەمساڵ لە دۆخێکدا بەڕێوەدەچن کە جیهان لەگەڵ قەیرانی ئابووری، ئاڵۆژی سیاسی، شەڕ لە ئۆکراین، جینۆساید لە غەززە، تێکچوون و وێرانبوونی ژینگە، گەشەی ڕەگەزپەرستی، پەرەسەندنی جیاوازی قووڵی چینایەتی، نزیکەی یەک ملیارد […]
ڕەفتاری دڕندانە و وەحشیانەی پاسەوانانی سنووری عێراق لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا لەگەڵ کۆڵبەران، جارێکی دیکە پرسی بارودۆخی گوزەران و بژێوی ئەم بەشە لە خەڵکی زەحمەتکێشی کوردستانی کردە ڕۆژەڤی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان و بیروڕای گشتی خەڵکی کوردستان لە هەردوو دیوی سنوورەکە. بەگوێرەی ڕاپۆرتی ماڵپەڕی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی شەممە ٣٠ی بەفرانباری ١٤٠٢، هێزەکانی پاسەوانی سنووری […]
کۆڵبەرێکی خەڵکی شاری “سنە” لە هێڵی سنووری “هەنگەژاڵ” بەهۆی لێدان و ئازاردانی لەلایەن هێزەکانی هەنگی مەرزییەوە بریندار بوو. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی سێشەممە ٢٦ی بەفرانباری ١٤٠٢، هێزەکانی ڕژیم لە هێڵی سنووری هەنگەژاڵ کۆلبەرێکیان داوەتە بەر ئازار و عەزیەت و لێدان، کە لە ئەنجامدا شان و پشت و ملی ئەم کۆڵبەرە […]