کۆڵبەرێک، بەهۆی تەقەی هێزەکانی هەنگی مەرزی لە سنووری نەوسوود بە سەختی بریندار بووە و ژمارەیەک کۆڵبەری دیکەش لە بۆسەی هێزەکانی هەنگی مەرزی گیریان خواردووە. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، بەیانی ڕۆژی چوارشەممە ٩ی ڕەشەممەی ١٤٠٢، کۆڵبەرێک بەهۆی تەقەی هێزەکانی هەنگی مەرزی لە ناوچەی “کۆڵەبەر” لە سنووری نەوسوود بە سەختی بریندار بووە.بەپێی ئەم […]

دوازدەهەمین خولی گاڵتەجاڕی هەڵبژاردنەکانی مەجلیس و ئەو ناوەندەی کە خەڵک بەدروستی پێی دەڵێن مەجلیسی نووستوەکان، لە بازنەیەکدا کە ڕۆژ بە ڕۆژ بەرتەسکتر دەبێتەوە و لە لایەن حکوومەتی ئیسلامییەوە ناوی هەڵبژاردنی لێنراوە، له دۆخێکدا بەڕێوە دەچێت که له ژێر گورزی قورسی بەشە جۆراوجۆرەکانی شۆڕشی “ژن، ژیان، ئازادی” دایه. خەبات و تێکۆشانی […]

ڕۆژی دووشەممە ٣٠ی ڕێبەندانی١٤٠٢، هێزە ئەمنییەکان لە شاری کامێران هاووڵاتییەکیان بەناوی «سۆهراب گوڵ موحەممەدی» دەستبەسەرکرد. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، هێزە ئەمنییەکانی ڕژیم لە شاری کامێران «سۆهراب گوڵ موحەممەدی»هاووڵاتی خەڵکی ئاوایی “گازرخانی” سەر بە شاری کامێران، لە دوای ڕۆیشتنی بۆ دادگای ئەوشارە دەستبەسەر و ڕاگوێزی شوێنێکی نادیاریان کرد. شایانی باسە کە تا […]

“جەعفەر فەرەجی” کۆڵبەری خەڵکی شاری سەقز بەهۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی هەنگی مەرزی لە هێڵی سنووریی بانە کوژرا. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ئێوارەی ڕۆژی دووشەممە ٧ی ڕەشەممەی ١٤٠٢، هێزەکانی هەنگی مەرزی لە هێڵی سنووریی بانە بەهۆی تەقەی ڕاستەوخۆ کۆڵبەرێکیان کوشت. ئەم کۆڵبەرە کوژراوە ناوی: “جەعفەر فەرەجی” خەڵکی شاری سەقزە. بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، […]

ڕۆژنامەی “ڕووداوی ئەمڕۆ” چاپی تاران لە ژمارەی ڕۆژی سێشەممەی خۆیدا وتاری ئابووریناس و مامۆستایەکی زانکۆی بڵاوکردۆتەوە کە خاڵی سەرنجڕاکێش و گرنگی تێدایە. ئەم مامۆستایە لە کۆتاییەکانی وتارەکەیدا پرسیارێکی وروژاندووە بەڵام بە هەر هۆکارێک بێت، بۆخۆی لە وەڵام بەم پرسیارەدا هیچ ناڵێت. با بەکورتی پێداچوونەوەیەک بە قسەکانیدا بکەین: چل ساڵ لەمەوبەر، […]

ئاگاداری: ئەم ڤیدیۆیە وێنەی دڵتەزێنی تێدایە ڕۆژی یەکشەممە ٦ی ڕەشەممەی ١٤٠٢، هێزەکانی سوپای پاسدارانی ڕژیم، زیاتر لە ٢٠ ئەسپی کۆڵبەران و کاسبکارانیان لە هێڵی سنووری بانە کوشتووە. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، هێزەکانی سوپای پاسداران لە کردەوەیەکی نامرۆڤانەدا زیاتر لە ٢٠ ئەسپی کۆڵبەران و کاسبکارانیان کوشتووە. لەو گرتە ڤیدیۆییەی کە بە دەستی […]

ڕۆژنامەی “هەم مەیهەن” چاپی تاران، لە یەکێک لە ژمارەکانی هەفتەی ڕابردوویدا ڕاپۆرتێکی ناخ هەژێنی سەبارەت بە باردۆخی بەساڵاچووان لە ئێران بڵاو کردەوە. ڕاپۆرتەکە سەرەتا ئاماژە بە دیاردەیەکی دڵتەزێن دەکات لەژێر ناوی”بەساڵاچووانی سەر شەقام”. ئەوان ئەو پیرەژن و پیرەپیاوانەن کە هاوشێوەی “منداڵانی سەر شەقام” لەسەر شەقامەکان بەجێدەهێڵرێن. لەو ڕاپۆرتەدا هاتووە کە: […]

“یاسین فەلاحی” گەنجێکی کۆڵبەری خەڵکی شاری مەریوان، بەهۆی کەوتنەخوارەوە لە شاخ لە کاتی ڕاوەدوونانی لەلایەن هێزەکانی هەنگی مەرزی، بەسەختی بریندار بوو. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ئێوارەی ڕۆژی هەینی ٤ی ڕەشەممەی ١٤٠٢، کۆڵبەرێک لە کاتی ڕاوەدوونانی لەلایەن هێزەکانی هەنگی مەرزی لە هێڵی سنووری نەوسوود لە شاخەوە کەوتەخوارەوە و بەسەختی بریندار بووە. ئەم […]

کەمتر لە هەفتەیەکی ماوە بۆ بەڕێوەچوونی گاڵتەجاڕی دوازدەهەمین خولی هەڵبژاردنەکانی مەجلیسی شۆڕای ئیسلامی و مەجلیسی شارەزایان (خوبرەگان). بڕیاروایە ڕۆژی هەینی ١١ی ڕەشەممە ئەم نمایشە گاڵتەجاڕانەیە کە بێ گومان دەبێتە یەکێک لە بێ ڕەونەقترین”هەڵبژاردنەکان” لە تەواوی تەمەنی کۆماری ئیسلامیدا، سەرلەنوێ بێتەوە سەرشانۆ. هەر لە ئێستاوە بێ بایەخی و گرنگی پێنەدانی خەڵک […]

ڕۆژی چوارشەممە ٢ی ڕەشەمەی ١٤٠٢، “فازڵ مەلەکی” لەگەڵ دوو کۆڵبەری دیکە بە هۆی تەقەکردن، لێدان و ئەشکەنجەی هێزەکانی هەنگی مەرزی ڕژیمەوە لە هێڵی سنووری نەوسوود بریندار بوون. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، شەوی چوارشەممە ٢ی ڕەشەمەی ١٤٠٢، هێزەکانی هەنگی مەرزی ڕژیم لە سنووری نەوسوود دەستیان بە تەقەکردن، لێدان و ئەشکەنجەی کۆڵبەران کردووە […]