کارزان ئاسم و یاسر حوسێنی، دوو هاووڵاتیی خەڵکی شاری کامێران، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئەو شارە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گوازرانەوە. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی چوارشەممە ١٨ی ڕێبەندانی ١٤٠٢، هێزە ئەمنییەکان “کارزان ئاسم” هاووڵاتییەکی تەمەن ٢٧ ساڵی خەڵکی شاری کامێرانیان لە بازگەی چوونە ژوورەوەی شاری کامێران دەستبەسەر کردووە و بۆ […]

کاوە چوپانی، هاووڵاتییەکی خەڵکی شاری دیواندەرە، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئەو شارە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گوازرایەوە. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی سێشەممە ٢٤ی ڕێبەندانی ١٤٠٢، کاوە چوپانی تەمەن ٣٨ ساڵ، هاووڵاتییەکی خەڵکی شاری دیواندەرە، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئەو شارە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گوازرایەوە. بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، هێزە ئەمنییەکان […]

ڕۆژی هەینی، ڕێبەندانی ١٤٠٢، “بیلال شاهرۆخ” لە ئەنجامی کەوتنەخوارەوەی لە شاخێک لە هێڵی سنووری نەوسوود لە کاتی کۆڵبەریدا، لاقی بریندار بووە. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، بیلال شاهرۆخ کۆڵبەری تەمەن ٢٤ ساڵ، خەڵکی گوندی “بانەوڕێ”ی سەربە شاری پاوە، لە کاتی کۆڵبەریدا لە بەرزاییەوە کەوتە خوارەوە و لاقی بریندار بوو.هاوکات لە هەمان ڕۆژدا […]

سەیوان سەحیحی گەنجێکی کۆڵبەری خەڵکی شاری بانە بەهۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی هەنگی مەرزی لە هێڵی سنووری سەرابی ئەم شارە کوژرا. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ئێوارەی یەکشەممە ٢٢ی ڕێبەندانی ١٤٠٢، هێزەکانی هەنگی مەرزی لە هێڵی سنووری سەرداب – بانە تەقەیان لە کۆمەڵێک کۆڵبەر کرد و لە ئەنجامدا کۆڵبەرێک کوژرا. ناسنامەی کۆڵبەرەکە “سەیوان […]

دوو کۆڵبەر خەڵکی شارەکانی مەهاباد و بانە لە کاتی ئەشکەنجە و بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی هەنگی مەرزی لە سنوری هەنگەژاڵ – بانە بریندار بوون. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، سەرلەبەیانی هەینی ٢٠ ڕێبەندانی ١٤٠٢، هێزەکانی هەنگی مەرزی تەقەیان لە کۆمەڵێک کۆڵبەر لە سنووری هەنگەژاڵ کرد و لە ئەنجامدا دوو کۆڵبەر بە سەختی […]

تەنها لەماوەی نۆ ڕۆژی ڕابردوودا لانیکەم ٢٣ کۆڵبەر لە ناویاندا ٢ منداڵی کۆڵبەری خوار تەمەن هەژدە ساڵ لە ناوچە سنوورییەکانی کوردستان کوژراون و برینداربوون. بەپشتبەستن بەو ئامارەی لە کۆڵبەرنیوز تۆمار کراوە، لە ١١ی ڕێبەندان تا ١٩ی ڕێبەندانی ١٤٠٢، بە گشتی ٢٣ کۆڵبەر لە ناویاندا ٢ منداڵی کۆڵبەری خوار تەمەن ١٨ […]

کۆڵبەرێکی خەڵکی بانە بە تەقەی هێزەکانی هەنگی مەرزی لە سنووری هەنگەژاڵ-بانە بریندارکرا. بە پێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، چوارشەممە ١٨ ڕێبەندانی ١٤٠٢، هێزەکانی هەنگی مەرزی تەقەیان لە کۆڵبەرێک لە سنووری هەنگەژاڵ کردووە و لە ئەنجامدا قاچی بە سەختی بریندار بووە. ناسنامەی کۆڵبەرە بریندارەکە “ئەیوب مەحمودی”، ٣٥ ساڵ و خەڵکی بانە ڕاگەیەندراوە.بە پێی […]

دووشەممە، ١٦ ڕێبەندانی ١٤٠٢، بە تەقەی هەنگی مەرزی بانە، کۆڵبەرێک بە سەختی بریندار بوو بە پێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، لاوێکی کۆڵبەر بە ناوی “نیزام تەیموری”، تەمەن ٣٨ ساڵ و خەڵکی سەقز، قاچی بە سەختی بریندار بووە.بەپێی لێدوانی شایەتحاڵان، پاسەوانانی ڕژێم،  دوای لێدان و ئەشکەنجەی ئەو کۆڵبەرە، ڕاستەوخۆ لە دووری چەند مەترێکەوە […]