شۆڕش ئەبوبەکری (شۆڕەسوار)، هونەرمەندی خەڵکی شاری سەردەشت، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئەم شارە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا. بەپێی ڕاپۆرتی کۆلبەرنیوز، سەرلەبەیانی ڕۆژی دووشەممە ١٨ی بەفرانباری ١٤٠٢، شۆڕش ئەبوبەکری (شۆڕەسوار)، هونەرمەندی خەڵکی شاری سەردەشت، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئەم شارە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا.بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، دەستگیرکردنی شۆڕش ئەبوبەکری […]

سێ کەس لە گیراوانی بزووتنەوەی ژینا لە شاری بۆکان بە تۆمەتی “فەساد لەسەر زەوی” «فساد فی‌الارض» لەلایەن سیستەمی قەزایی ڕژێمەوە تاوانبارکران. بە پێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، “ڕەئوف شێخ مەعروفی”، “محەمەد فەرەجی” و “کامڕان سوڵتانی”، سێ لە بەندکراوانی بزووتنەوەی ژینا لە شاری بۆکان، پاش ئەشکەنجە و لێکۆڵینەوەیەکی زۆر، لەلایەن سیستمی قەزایی ڕژێمەوە […]

جبرائیل ئەحمەدپوور، مەنسور نیکزاد، ئیدریس پەرویزی و ئاسۆ محەممەدی، چوار هاووڵاتی خەڵکی شاری شنۆ، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئەو شارە بۆ شوێنێکی نادیار گوازرانەوە. بە پێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، سەرلەبەیانی یەکشەممە ١٧ بەفرانباری ١٤٠٢، هێزە ئەمنییەکانی شاری شنۆ لە گوندی “خانلەر” لە نزیک شنۆ، هەڵیانکوتایە سەر ماڵی مەنسوور نیکزاد و ئیدریس پەرویزی […]

مورتەزا محەممەدی و ئیبراهیم محەممەدی دوو برای خەڵکی شاری سنە بە دانانی بارمتە بەشێوەیەکی کاتی لە زیندانی ناوەندیی ئەم شارە ئازاد کران. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی یەکشەممە ڕێکەوتی ١٧ی بەفرانباری ١٤٠٢، مورتەزا محەممەدی و ئیبراهیم محەممەدی دوو برای خەڵکی شاری سنە، بە دانانی بارمتە تا کۆتایی پرۆسەی دادگا، بە شێوەی […]

فواد فەتحی، چالاکی کرێکاری خەڵکی شاری سنە، بەندکراوی زیندانی ئێوین، بەهۆی باری جەستەیی ناجێگیرەوە بۆ نەخۆشخانەی تاڵەقانی شاری تاران گواسترایەوە و دوای چەند کاتژمێرێک گەڕێندرایەوە زیندان. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز بەپشت بەستن بە کومیتەی پارێزگاری لە عوسمان ئیسماعیلی، ئەمڕۆ یەکشەممە ١٧ی بەفرانباری ١٤٠٢، فواد فەتحی، چالاکی کرێکاری خەڵکی شاری سنە و  […]

ئارمان مینبەری لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە شاری سنە دەستبەسەر و بۆ بەندیخانەی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەم شارە ڕاگوێزرا. بە پێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی چوارشەممە ڕێکەوتی ١٣ی بانەمەڕی ساڵی ١٤٠٢، هاووڵاتییەک لە شاری سنە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کرا. ڕاگەیەندراوە کە ناسنامەی ناوبراو ئارمان مینبەری تەمەن ٢٢ ساڵ، کوڕی لوقمان و […]

سەنعان نەورۆزی، هاووڵاتی خەڵکی شاری سنە، لە لایەن دادگای شۆڕشی ئیسلامییەوە، بە تۆمەتی “بڵاوکردنەوەی بەڵگەی نهێنی” سزای ٨ مانگ زیندانی بەسەردا سەپێنرا. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز ڕۆژی سێشەمە ١٣ی بەفرانباری ١٤٠٢, «سەنعان نەورۆزی» ٢٦ ساڵە و دانیشتووی شاری سنە بە تۆمەتی «بڵاوکردنەوەی بەڵگەی نهێنی» لەلایەن دادگای شاری سنەوە بە ٨ مانگ […]

«شەریفە محەمەدی» چالاکی کرێکاری لە بەندیخانەی لاکانی ڕەشت بۆ بەندیخانەی ناوەندی سنە گواستراوە. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، لەدوای تێپەڕینی ٢٦ ڕۆژ بەندکردن و نادیاری لە دۆخی «شەریفە محەمەدی» ڕۆژی شەمە ٩ بەفرانباری ١٤٠٢ لەڕێی پەیوەندی تەلەفونیی لە بەندیخانەی ناوەندی سنەوە، گواستنەوەی خۆی بۆ ئەوێ ڕاگەیاند. هێزەکانی ڕژێم لە ١٤ سەرماوەزی ١٤٠٢ […]

دوو کۆڵبەری خەڵکی شاری سنە و کامێران بەهۆی تەقەی هێزەکانی هەنگی مەرزی لە سنووری هەنگەژاڵ-بانە بریندار بوون. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ئێوارەی ڕۆژی هەینی ڕێکەوتی ٨ی بەفرانباری ١٤٠٢، دوو کۆڵبر بەهۆی تەقەی هێزەکانی هەنگی مەرزی لە سنووری هەنگەژاڵ-بانە بە سەختی بریندار بوون. بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، ناسنامەی ئەو کۆڵبەرانە “ئارمان محەمەدی”، ٣٤ […]

موختار شعری، گەنجێکی کۆڵبەری خەڵکی شاری جوانڕۆ، بەهۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی هەنگی مەرزی لە هێڵی سنووری نەوسوود بریندار بوو. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ئێوارەی ڕۆژی یەکشەممە، ٣ی بەفرانباری ١٤٠٢، کۆڵبەرێکی خەڵکی شاری جوانڕۆ بەهۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی هەنگی مەرزی لە هێڵی سنووری نەوسوود بریندار بوو. ناسنامەی ئەم کۆڵبەرە “موختار شعری” بۆ […]