عیسا عەلیزادە، هاوڵاتی شاری خۆی لەلایەن هێزە ئەمنیەکانەوە دەستگیرکرا و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترایەوە. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز ڕۆژی چوارشەمە ٢٣ی خەزەڵوەری ١٤٠٣، عیسا عەلیزادە، هاوڵاتی تەمەن ٣٧ ساڵەی خەڵکی شاری خۆی لەلایەن هێزە ئەمنیەکانی ئەو شارەوە دەستگیرکرا و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترایەوە. بەپێی ئەم ڕاپۆرتە هێزە ئەمنیەکان بەبێ بڕیاری دادگا […]
کوردستان
لە کاتێکدا زیاتر لە دوو مانگی ماوە بۆ ڕادەستکردنی فەرمی دەسەڵات بە دۆناڵد ترامپ سەرۆکی نوێی ئەمریکا، ئەگەرەکان سەبارەت بە سیاسەتی ناوبراو بەرامبەر بە کۆماری ئیسلامی، بۆتە بابەتی گەرمی میدیا ناوخۆیی و دەرەکییەکان. دام و دەزگا تەبلیغاتییەکانی هەردوولا بە ئاشکرا سووکایەتی بە شعوور و وشیاری ئینسان دەکەن. درۆ و ڕیاکاریی، […]
میلاد ناسری، هاوڵاتیی شاری بۆکان، بە دانانی بارمتەی ٤٠٠ ملیۆن تمەنی تا کۆتایی پرۆسەی یاسایی بە شێوەیەکی کاتی لە زیندان، ئازاد کرا. بە گوێرەی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی پێنجشەممە ١٧ی خەزەڵوەری ساڵی ١٤٠٣، میلاد ناسری، هاوڵاتییەکی تازەلاوی خەڵکی گوندی “کانی ڕش”ی سەر بە شاری بۆکان، پاش پانزە ڕۆژ دەستبەسەربوون بە دانانی […]
میلاد ڕەشیدی، هاوڵاتییەکی خەڵکی سەقز، لە یازدە ڕۆژ لەمەوبەرەوە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئەم شارە دەستبەسەر کراوە. بەگوێرەی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، هێزە ئەمنییەکانی ڕژیم ڕۆژی چوارشەممە ٩ی خەزەڵوەری ساڵی ١٤٠٣ی هەتاوی، میلاد ڕەشیدی هاوڵاتییەکی خەڵکی شاری سەقزیان لە شوێنی کارەکەی ڕفاندووە.به پێی ڕاپۆرته بڵاوکراوەکان، ئەم هاوڵاتییە بە تۆمەتی بڵاوکردنەوەی پۆستی پەیوەندیدار به […]
ئەسعەد فیرووزبەخت، کۆڵبەری خەڵکی شاری جوانڕۆ بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی هەنگی مەرزی لە ناوچەی سنووری نەوسوود بە سەختی بریندار بوو. بەگوێرەی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ئێوارەی ڕۆژی سێشەممە ١٥ی خەزەڵوەری ساڵی ١٤٠٣، هێزەکانی هەنگی مەرزی کۆمەڵێک کۆڵبەریان لە سنووری نەوسوود دایە بەر دەستڕێژی گوللە و لە ئەنجامدا کۆڵبەرێک بە سەختی بریندار بوو. […]
حەمید ساڵحی نەژاد، جەعفەر ئەردەڵان، محەمەد کەریمی و سینا ئەسەدی حەکیم، چوار هاوڵاتی گوندی دێوەزناو لە شاری سەوڵاوا لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستگیر کران و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترانەوە. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، سەرلەبەیانی سێشەمە ١٥ی خەزەڵوەری ١٤٠٣ چوار هاوڵاتی بە ناوەکانی حەمید ساڵحی نەژاد ٢٧ ساڵان، جەعفەر ئەردەڵان ٤٠ ساڵان، محەمەد […]
یەزدان قەنبەری، هاوڵاتی شاری کرماشان سەرەڕای تێپەڕینی ١٧ ڕۆژ بەسەر دەستگیرکردنیدا هێشتا دەستبەسەر و چارەنووسی نادیارە. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز یەزدان قەنبەری، هاوڵاتی شاری کرماشان سەرەڕای تێپەڕینی ١٧ ڕۆژ لە کاتی دەستگیرکردنی، هێشتاکەش لە دەستبەسەریدایە و هیج زانیارییەک لەسەر دۆخی ئەو لەبەردەست نییە. ناڕوونی چارەنووسی ئەم هاوڵاتییە، نیگەرانییەکانی بنەماڵەکەی و ئازیزانی […]
ماردین شوکری، کۆڵبەری شاری پاوە بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی هەنگی مەرزی لە سنووری نەوسوود بریندار بوو. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی دووشەمە ١٢ی خەزەڵوەری ١٤٠٣ هێزەکانی هەنگی مەرزی لە سنووری نەوسوود بە چەکی ساچمەیی تەقەیان لە کۆمەڵێک لە کۆڵبەران کرد و بەهۆیەوە کۆڵبەرێک بە سەختی برینداربوو. ناسنامەی ئەم کۆڵبەرە ماردین شوکری، […]
ئابووری سەرمایەداریی ئێران لە ژێر ڕێنمایی و ڕێبەرایەتیی حکوومەتی ئیسلامیدا کەوتۆتە بنبەستێکی تەواوەوە. بەهۆی گەمارۆ ئابوورییەکان و ناسەقامگیری سیاسییەوە، سەرمایەگوزاریی دەرەکی گەیشتۆتە کەمترین ئاستی خۆی. سەرمایە ناوخۆییەکان بەهۆی وەستانی بازاڕ و گرانیی تێچووی بەرهەمهێنان و نادڵنیایی لە داهاتوو و هتد، بە شێوەیەکی سەرەکی ڕوویان لە بوارەکانی بازرگانی کردووە. ئەو کارگە […]
بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ئیسنا، عەلی فەدەوی جێگری فەرماندەی سپای پاسداران، ڕۆژی یەکشەممە ١٣ی خهزهڵوهر لە زانکۆی سەنعەتی شەریف، بە بۆنەی ساڵیادی داگیرکردنی باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە لایەن خوێندکارە کۆنەپەرستەکانی پەیڕەوی خەتی ئیمامەوە، وتارێکی پێشکەش کرد. سەرجەم قسەکانی ئەو سپاییە وەک هەمیشە بریتی بوو لە شێواندن و چەواشەکردنی ڕاستییەکان. ناوبراو […]