ڕەفتاری دڕندانە و وەحشیانەی پاسەوانانی سنووری عێراق لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا لەگەڵ کۆڵبەران، جارێکی دیکە پرسی بارودۆخی گوزەران و بژێوی ئەم بەشە لە خەڵکی زەحمەتکێشی کوردستانی کردە ڕۆژەڤی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان و بیروڕای گشتی خەڵکی کوردستان لە هەردوو دیوی سنوورەکە. بەگوێرەی ڕاپۆرتی ماڵپەڕی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی شەممە ٣٠ی بەفرانباری ١٤٠٢، هێزەکانی پاسەوانی سنووری […]

هێزەکانی ڕژێم لە بۆکان، مەتین حەسەنی لە بریندارەکانی خەزەڵوەری ٩٨ دەستبەسەر کرد. بە پێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، بە پشت بەستن بە هێرانا، ڕۆژی سێشەممە، ٣ی ڕێبەندانی ١٤٠٢، مەتین حەسەنی، دانیشتووی بۆکان و یەکێک لە قوربانیانی ناڕەزایەتیەکانی خەزەڵوەری ٩٨، لە لایەن هێزە ئەمنیەکانی شارەکەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا. بە پێی […]

١٠ هاوڵاتیی خەڵکی شاری بۆکان بە ناوەکانی “تەیفور سەلیمی-بابامیری”، “جەلیل مەولودی”، “هێمن کرمانج”، “ئەحمەد مامزادە”، “ئەبوبەکر مامزادە”، “سۆران غەسێمی”، “پژمان سوڵتانی”، “کاوە ساڵحی”، “ڕۆژگار بابامیری”. ” و “جوانمەرد مام خوسرەوی” لە زیندانی “دەریای شار” لە شاری ورمێ لە دۆخێکی نادیاردان. بە پێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ئەم ١٠ هاوڵاتییە لە حەفتەی کۆتایی […]

هێزەکانی سنووریی عێراق (حرس الحدود)، بەهۆی تەقەی ڕاستەوخۆ لە، گەنجێکی کۆڵبەریان لە سنووری شوشمی کوشت و کۆڵبەرێکی دیکەشیان بریندار کرد بەپێی زانیارییەکانی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی دووشەممە ٢ی ڕێبەندانی١٤٠٢، بەهۆی تەقەی ڕاستەخۆی پاسەوانانی سنووری عێراق «حرس الحدود» بەرەو کۆڵبەران لە ناوچەی تلیوری شوشمی هەرێمی کوردستان، گەنجێکی کۆلبەر بە ناسنامەی “هوشیار مەحمودی” کوژرا […]

پاسەوانانی سنووریی عێراق (حرس الحدود) لە سنووری بیارە کە دەکەوێتە پارێزگای هەڵەبجە لە هەرێمی کوردستان، هەستان بە دەستبەسەرکردن و لێدان و تاشینی سەری هەشت کۆڵبەر. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی شەممە٣٠ ی بەفرانباری ١٤٠٢، هێزەکانی پاسەوانی سنووریی عێراق (حرس الحود) لە سنووری بیارە کە دەکەوێتە پارێزگای هەڵەبجەی هەرێمی کوردستان، هەستان بە […]

هەژار ئەحمەدی ئازەر ناسراو بە “هەژار شاماتی”، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی شاری بۆکانەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گوازرایەوە. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، سەرلەبەیانی ڕۆژی جومعە ٢٩ی بەفرانباری ١٤٠٢، هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری بۆکان هەڵیانکوتایە سەر ماڵی “هەژار ئەحمەدی ئازەر” هاووڵاتی تەمەن ٥٢ ساڵ، لە گوندی “ناچیت”ی سەر بە شاری بۆکان، و […]

کۆڵبەرێکی خەڵکی شاری سەقز بەهۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی هەنگی مەرزی لە هێڵئ سنووری هەنگەژاڵ – بانە بریندار بوو. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، سەرلەبەیانی ڕۆژی شەممە ٣٠ی بەفرانباری ١٤٠٢، هێزەکانی هەنگی مەرزی لە هێڵی سنووریی هەنگەژاڵ- بانە تەقەیان لە کۆمەڵێک لە کۆڵبەران کردووە و لە ئەنجامدا کۆلبەرێک “دەست و پشت”ی بریندار بووە. […]

لە ئەنجامی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی هەنگی مەرزی لە هێڵی سنووری نەوسوود، کۆلبەرێک کوژرا و دوو کۆلبەری دیکەش بریندار بوون. بەپێی ڕاپۆرتی کۆلبەرنیوز، ئێوارەی ڕۆژی شەممە ٣٠ی بەفرانباری ١٤٠٢، لە ئەنجامی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی هەنگی مەرزی بۆ سەر کۆمەڵێک لە کۆڵبەران لە سنووری نەوسوود، کۆڵبەرێک بە ناوی “سادق میرزایی”، تەمەن ٣٠ […]

گەنجێکی کۆڵبەر بەهۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە نیزامییەکانی ڕژیم لە هێڵی سنووری هەنگەژاڵی بانە بریندار بوو. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی یەکشەممە ٢٤ی بەفرانباری ١٤٠٢، هێزەکانی هەنگی!مەرزی ڕژیم لە هێڵی سنووری هەنگەژاڵی بانە تەقەیان لە کۆمەڵێک لە کۆڵبەران کرد و لە ئەنجامدا کۆلبەرێکی گەنج بە ناسنامەی “حەمید ئەحمەدی “، تەمەن ٢٣ ساڵ […]

نووسەر؛ ڕۆمان میرەکی یەکێک لەو هەزاران کۆڵبەرەی کە ناچارە ژیانیان لە مەترسیدابێت کە ژیانیان دابین بکەن، لەگەڵ من باس لە ئەزموونی خۆی و ئەو دۆخە دەکات کە کۆڵبەری بەسەر کوردستاندا سەپاندووە. لە ساڵی ١٤٠٢ لانیکەم ٤٤٤ کۆڵبەر لە ناوچەکانی سنوری کوردستانی ئێران و هەرێمی کوردستانی عێراق بریندار بوون یان کوژران. […]