ماردین دەهقانی، هاووڵاتی ١٨ ساڵان دانیشتووی مەریوان لەلایەن هێزە ئەمنیەکانی مەریوان دەستبەسەرکرا و بۆ شوێنێکی نادیار گوازرایەوە. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز شەمە ١٧ی خەرمانانی ١٤٠٣ ماردین دەهقانی، هاووڵاتی ١٨ ساڵان خەڵکی گوندی سەردۆش و دانیشتووی مەریوان لەلایەن هێزە ئەمنیەکان دەستبەسەرکرا و بۆ شوێنێکی نادیار گوازرایەوە. بەپێی ئەم ڕاپۆرتە هێزە ئەمنیەکان کاتژمێر […]
کۆڵبەران
نزیکەی ساڵێک بەسەر شەڕی دەوڵەتی ئیسرائیل لە دژی حەماس و خەڵکی بێ دیفاعی غەززەدا تێپەڕ دەبێت. تا ئێستا زیاتر لە ٤٠ هەزار منداڵ و پیر و لاوی بێ دیفاع گیانیان لەدەستداوە و زیاتر لە ١٢٠ هەزار کەسیش بریندار بوون. لە تەواوی کەرتی غەززەدا کەمتر بینایەک بەسەرپیەوە ماوە. ٧٠%ی سەرچاوە ئاوییەکانی […]
ڕاشد ئەدوایی، هاووڵاتی گوندی سلین لەلایەن هێزە ئەمنیەکانی سەوڵاوا دەستبەسەرکرا و بۆ شوێنێکی نادیار گوازرایەوە. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز پێشبەیانی دووشەمە ١٩ی خەرمانانی ١٤٠٣ هێزە ئەمنیەکانی سەوڵاوا بەبێ بڕیاری دادگا هاووڵاتیەک دەستبەسەرکرد. ناسنامەی ناوبراو ڕاشد ئەدوایی، خەڵکی گوندی سلین لە سەوڵاوای مەریوانە. بەپێی ئەم ڕاپۆرتە هێزە ئەمنیەکان هێرشیان کردە ماڵی ناوبراو […]
“نووسینگەی پلانە نیشتمانییەکان“، هەفتەیەک بەر لە کۆتایی دووهەمین ساڵی ئاخێزی شۆڕشگێڕانەی “ژن، ژیان، ئازادی“، هەڵسەنگاندنێکی دەوڵەتیی لە ژێر ناوی “شەپۆلی چوارەمی ڕاپرسی نیشتمانی بەها و ڕوانگەکانی خەڵکی ئێران” بڵاوکردەوە. ئەم بەناو ڕاپرسییەی کە بە دڵنیاییەوە لە حەوت خانی ڕۆستەم تێپەڕیوە، ڕۆژی یەکشەممە ١٨ی خەرمانان بڵاوکرایەوە. ئەم ڕاپرسییە ئاکامی پرسیار و لێکۆڵینەوە لە زیاتر لە ١٥ […]
خەلیل چەلەبی، کۆڵبەری شاری سەردەشت بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی هەنگی مەرزی لە سنووری بانە بەسەختی برینداربوو. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز هەینی ٩ی خەرمانانی ١٤٠٣، هێزەکانی هەنگی مەرزی لە سنوری بانە تەقەی ڕاستەوخۆیان لە ترۆمبێلی کۆڵبەران کرد و کۆڵبەرێک بە سەختی برینداربوو. ناسنامەی ئەم کۆڵبەرە خەلیل چەلەبی، کۆڵبەری بەشی ڕەبەتی سەردەشت بۆ […]
“ئەمیر ئەحمەدی”، کۆڵبەری خەڵکی شاری دیواندەرە لەلایەن هێزەکانی هەنگی مەرزی لە سنووری “هەنگەژاڵ”ی بانە برینداربوو. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز شەممە ١٧ی خەرمانانی ١٤٠٣، هێزەکانی هەنگی مەرزی لە سنووری هەنگەژاڵی بانە تەقەیان لە کۆڵبەران کرد و بەهۆیەوە کۆڵبەرێک بە سەختی برینداربووە. ناسنامەی ئەم کۆڵبەرە بریندارە “ئەمیر ئەحمەدی”، تەمەن ٢٣ ساڵ و خەڵکی […]
٤ هاووڵاتی شاری دیواندەرە لەلایەن هێزە ئەمنیەکان دەستبەسەرکران و بۆ شوێنێکی نادیار گوازرانەوە. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز یەکشەمە ١٨ی خەرمانانی ١٤٠٣ فەرهاد قەمەری، خەڵکی گوندی کوتک و دانیشتووی دیواندەرە، محەمەد ئەمینی ٣٩ ساڵان کوڕی حاجی خەلیل خەڵکی گوندی کانی سفید، نەوید شەریفی کوڕی ئومێد خەڵکی گوندی کانی سفید و فواد مورادی […]
فواد مورادی، هاووڵاتی شاری دیواندەرە لەلایەن هێزە ئەمنیەکان دەستبەسەرکرا و بۆ شوێنێکی نادیار گوازرایەوە. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز یەکشەمە ١٨ی خەرمانانی ١٤٠٣ فواد مورادی، هاووڵاتی ٣٧ ساڵان خەڵکی گوندی کێلەکەبود لە شاری دیواندەرە لەلایەن هێزە ئەمنیەکانی دیواندەرە دەستبەسەرکرا و بۆ شوێنێکی نادیار گوازرایەوە. بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، هێزەکانی ئیتلاعاتی سوپای پاسداران بەبێ […]
ئەمڕۆ یەکشەممە ٨ی سێپتامبر، بەرابەر ١٨ی خەرمانان، ڕۆژی جیهانی خوێندنە. ساڵی ١٩٦٦ی زایینی ئەم ڕۆژە بە پێشنیاری یۆنسکۆ، ڕێکخراوی ئامووزشی زانستی و فەرهەنگی نەتەوە یەکگرتووەکان لە ساڵنامەی ئەو ڕێکخراوەیەدا تۆمار کرا. بەپێی ئەو ئامارانەی کە لەلایەن یونسکۆوە بڵاو کراوەتەوە، نزیکەی ٨٠٠ ملیۆن کەسی نەخوێندەوار لە جیهاندا بوونیان هەیە. لەو ئامارەی یۆنسکۆدا، نەخوێندەوار بەو کەسانە […]
سروناز ئەحمەدی، بەندکراوی سیاسی لە ناڕەزایەتی بەهۆی بێپابەندی دادوەری و ڕێگری لە مۆڵەتی چارەسەری مانگرتنی لە چارەسەری ڕاگەیاند. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز سروناز ئەحمەدی، بە ڕاگەیاندنی نامەیەک بۆ مانگرتن لە چارەسەریەکەی، لە جۆری وەرگرتنی چارەسەری و ڕێگری لە مۆڵەتدان و ئازادی بۆ مافی بەندکراوان ڕەخنە کرد. ناوبراو لەم نامەیەدا نووسی کە […]