هێمن کرمانج، هاووڵاتییەکی خەڵکی شاری بۆکان، سەرەڕای تێپەڕبوونی زیاتر لە پێنج مانگ بەسەر دەستبەسەرکردنیدا، تا ئێستاش دەستبەسەرە و بارودۆخی نادیارە.
بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، هێمن کرمانج، هاووڵاتییەکی خەڵکی شاری بۆکان، سەرەڕای تێپەڕبوونی زیاتر لە پێنج مانگ بەسەر دەستبەسەرکردنی، هێشتا لە دەستبەسەرە و لە دۆخێکی نادیاردایە. بەپێی ئەم ڕاپۆرته، ئەم هاوڵاتییە لەماوەی دەستبەسەرکردنیدا، لە چاوکەوتن به پارێزەر و خێزانەکەی مەحرووم کراوە. هەوڵەکانی ئەو بنەماڵەیە بۆ بەدواداچوون بۆ دۆخی هێمن کرمانج سەرکەوتوو نەبوون و دامەزراوە ئەمنییەکان ئامادە نین هیچ زانیارییەک لەسەر دۆخی ئەم هاووڵاتییە بدەن.