عەلادین فەتحی، هاووڵاتییەکی خەڵکی شاری دیواندەرە، سەرەڕای تێپەڕبوونی سێ هەفتە بەسەر دەستگیرکردنی، تا ئێستا دەستبەسەرە و بارودۆخی نادیارە.
بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، عەلادین فەتحی، هاووڵاتییەکی خەڵکی شاری دیواندەرە، سەرەڕای تێپەڕبوونی سێ هەفتە بەسەر دەستبەسەرکردنیدا، تا ئێستا دەستبەسەرە و بارودۆخی نادیارە.
ڕۆژی چوارشەممە ٢٩ی خەرمانانی ١٤٠٢، عەلائەدین فەتحی، هاووڵاتییەکی خەڵکی شاری دیواندەرە، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئەو شارە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گوازرایەوە.
هێزە ئەمنییەکان بەبێ فەرمانی دادگا ئەم هاوڵاتیەیان دەستگیر کردووە. تا بڵاوبوونەوەی ئەم ڕاپۆرتە هیچ زانیارییەک لەسەر شوێنی مانەوە و تۆمەتی ئەم هاوڵاتییە لەبەردەست دا نییە.