دەستگیرکردنی دووبارەی ئەرسەلان دیوارگەر لە شاری سنە

ئەرسەلان دیوارگەر، یەکێک لە دەسبەسەرکراوەکانی ناڕەزایەتییە سەرتاسەرییەکانی شاری دیواندەرە کە پاش دانانی بارمتەی یەک ملیارد تمەن لە زیندانی ناوەندیی سنە ئازاد کرابوو، دوای پەیوەندییەکی تەلەفۆنی بانگهێشتی ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری سنە کرا و جارێکی دیکە دەستبەسەر کرا.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی پێنجشەممە ٦ی ڕەزبەری ١٤٠٢، لەدوای پەیوەندییەکی تەلەفۆنی ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری سنە، ئەرسەلان دیوارگەر بانگهێشتی ئەم ئیدارەیە کراوە و پاش لێپرسینەوە لەگەڵیدا، لە کاتژمێر ٧:٠٠ی ئێوارەی هەمان ڕۆژ بەبێ هیچ ڕوونکردنەوەیەک دەستبەسەر کراوە.
ئەرسەلان دیوارگەر تەمەن ٤٦ ساڵ، خەڵکی دیواندەرە، یەکێکە لە دەستگیرکراوەکانی ناڕەزایەتییەکانی ئەم دواییە، کە لە ساڵی ١٤٠١، دوای زیاتر لە ٥٠ ڕۆژ لە دەستبەسەرکردن، بە دانانی بارمتەی یەک ملیارد تمەن تا کۆتایی پرۆسەی دادگا بە شێوەی کاتی لە زیندانی ناوەندیی سنە ئازاد کرا.
ڕۆژی شەممە ١٧ی بەفرانباری ١٤٠١، ئەرسەلان دیوارگەر دوای بانگهێشتکردنی بۆ ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری دیواندەرە دەستبەسەر و پاش قۆناغە سەرەتاییەکانی لێپرسینەوە لە ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری دیواندەرە بۆ ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری سنە گواسترایەوە.

پێشتر “ڕەفیق دیوارگەر”ی برای ئەرسەلان لە ١ی سەرماوەزی ١٤٠١ دەستبەسەر و دوای ٢٧ ڕۆژ لە ٢٨ی سەرماوەزی ١٤٠١ بە دانانی بارمتە ئازاد کرا.

کۆڵبەرنیوز

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *

Next Post

کوژرانی کۆڵبەرێک لە سنووری هەنگەژاڵەی بانە

ش سپتامبر 30 , 2023
ئەمشەو هەینی ٧ی ڕەزبەری١٤٠٢، کۆڵبەرێک لە سنووری هەنگەژاڵەی بانە بەتەقەی ڕاستەوخۆی هێزە سنووریەکان گیانی لەدەستدا. بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە کۆڵبەرنیوز، ئەمشەو هەینی٧ی ڕەزبەری ١٤٠٢، کۆڵبەرێک بە ناوی “محەممەد خالیدی”، خەڵکی گوندی”چی چوران”سەر بە شارۆچکەی نەنۆڕی بانە لە کاتی کۆڵبەری کردن لە سنووری هەنگەژاڵەی بانە بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە سەربازیەکانی سەر […]

You May Like