دەستگیرکردنی چالاکێکی مەدەنی خەڵکی سنە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە

کەیوان کەمانگەرنەسب (موختار زارعی)، یەکێک لە چالاکانی مەدەنی ناوداری شاری سنە، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئەم شارە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گوازرایەوە.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ئەمڕۆ دووشەممە ڕێکەوتی ٣ی ڕەزبەری ١٤٠٢، کەیوان کەمانگەرنەسب (موختار زارعی)، یەکێک لە چالاکانی مەدەنی بەناوبانگی شاری سنە، پاش هێرشی هێزەکانی لیباس شەخسی بۆ سەر ماڵەکەی، دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گوازرایەوە.

تا ساتی ئامادەکردنی ئەم ڕاپۆرتە هیچ زانیارییەک لەسەر و هۆکاری دەستگیرکردن و ئەو تۆمەتانەی کە بۆ ئەم هاوڵاتییە گەڕێنراوەتەوە دەست نەکەوتووە.

موختار زارعی پێشتر بەهۆی چالاکییەکانیەوە بانگهێشت کراوە و دەستبەسەر کراوە.

کۆڵبەرنیوز

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *

Next Post

بانە؛ برینداربوونی کۆڵبەرێک بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی هەنگی مەرزی

س سپتامبر 26 , 2023
ڕۆژی یەکشەممە ٢ی ڕەزبەری١٤٠٢، کۆڵبەرێک بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی هەنگی مەرزیی لە سنووری بانە بریندار بوو. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی یەکشەممە ٢ی ڕەزبەری ١٤٠٢، کۆڵبەرێکی خەڵکی شاری بانە لە ئەنجامی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی هەنگی مەرزی لە ناوچەی سنووری “کانی سوور”ی سەر بە شاری بانە لاقی پێکراوە و بریندار بووە. ناسنامەی […]

You May Like