سائیین قەڵا؛ دەستبەسەرکرانی سێ هاووڵاتی لەلایەن هێزە ئەمنییەکان

سێ هاووڵاتی خەڵکی گوندی «قوزلوی ئافشار»ی سەربە شاری سائیین قەڵا لەلایەن هێزە ئەمنییەکان دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترانەوە.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز ڕۆژی پێنجشەممە ٢٠ی گوڵانی ١٤٠٣، سێ هاووڵاتی خەڵکی گوندی «قوزلوی ئافشار» بە ناوەکانی «سالار بەیگی، عەلی شیری و ناسر مورادی» لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی شاری سائیین قەڵا دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترانەوە.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە هێزە ئەمنییەکان بە هێرش بۆ ماڵی تایبەتی ئەم هاووڵاتیانە و بەبێ بڕیاری دادگا ئەوانی دەستبەرکردووە.

تا کاتی نووسینی ئەم هەواڵە لە هۆکارەکان، شوێنی مانەوە و تۆمەتەکانی دژی ئەم هاووڵاتیانە زانیارییەک لەبەردەستدا نییە.

پێشتریش لە هەمان ڕۆژدا چوار هاووڵاتی دیکە بە ناوەکانی «عوسمان عەباسی، ڕەحمان خوسرەوی، هێمن عەلیزادە و شەهرام سوڵتانی» خەڵکی گوندی «حاجیاوا»ی سەربە شاری سائیین قەڵا لەلایەن هێزە ئەمنییەکان دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترابوونەوە.

کۆڵبەرنیوز

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *

Next Post

شنۆ؛ بانگهێشت و دەستبەسەرکرانی هاووڵاتیەک لەلایەن ئیدارەی ئیتلاعات

ی مه 12 , 2024
هاووڵاتییەکی خەڵکی شاری شنۆ دوای بانگهێشتی بۆ ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەم شارە دەستبەسەرکرا. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز ڕۆژی شەممە ٢٢ی گوڵانی ١٤٠٣، هاووڵاتیەک دوای بانگهێشتی بۆ ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری شنۆ دەستبەسەرکرا. ناسنامەی ناوبراو، لوقمان حاجی خۆش، ٤٠ ساڵ تەمەن، خێزاندارە و خەڵکی گوندی «کۆنە قەڵا»ی سەربە شاری شنۆ، ڕاگەیەندراوە.بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، لە […]

You May Like