سەرەڕای تێپەڕبەەنی هەفتەیەک لە دەستبەسەرکرانیی «ئەشکان کەلەکی»، هاوڵاتی خەڵکی گوندی “جلقران”ی سەر بە ناوچەی سۆمای برادۆست لە ورمێ، تا ئێستا هیچ زانیارییەک لەبارەی چارەنووسی ناوبراو لەبەردەستدا نییە و بێ ئاگایی لە دۆخی ئەم هاوڵاتییە بەردەوامە.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، سەرەڕای تێپەڕبوونی هەفتەیەک لە دەستبەسەرکرانیی «ئەشکان کەلەکی» هاوڵاتی خەڵکی گوندی “جلقران”ی سەر بە ناوچەی سۆمای برادۆست لە ورمێ، تا ئێستا هیچ زانیارییەک لەبارەی شوێنی مانەوە و دۆخی ناوبراو لەبەردەستدا نییە. بەگوتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەم هاوڵاتییە پێش هەفتەیەک لەمەوبەر بەبێ بڕیاری دادوەر و لەلایەن هێزەکانی ڕژیم دەستبەسەرکراوە و لەکاتی دەستبەسەرکرانییەوە تا ئێستا لە بینینی پارێزەر و بنەماڵەکەی بێبەشبووە.
شایانی باسە کە بەدواداچوونەکانی بنەماڵەی ئەشکان کەلەکی بۆ زانینی دۆخ و شوێنی زیندانیکرانی ناوبراو تا ئێستا بێ ئەنجام ماوە و ناوەندەکانی ئەمنیی و دادوەری لەم بارەوە ڕوونکردنەوەیان نەداوە.
تاکاتی نووسینی ئەم ڕاپۆرتە، لە هۆکاری دەستبەسەرکران و تۆمەتەکانی دژی ئەم هاوڵاتییە زانیارییەک لەبەردەستدا نییە.

