دوشەممە ٩ گەلاوێژی ١٤٠٢،ڕێبوار عەبدوڵاهی و سدیق ڕێحانی،دوو چالاکی کرێکاری خەڵکی شاری سنە لە گرتوخانەی ئیتلاعاتی ئەو شارە ئازاد کران.
بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە کۆڵبەر نیو،ئەمڕۆ دووشەممە٩ی گەلاوێژی ١٤٠٢،لەدوای ٢٠ڕۆژ بەندکرانی دووچالاکی کرێکاری خەڵکی شاری سنە، ڕێبوار عەبدوڵاهی بەدانانی بارمتەی٥٠٠میلیون تمەنی و سدیق ڕیحانی بە دانانی بارمتەی ٣٠٠میلیون تمەنی ،لە گرتووخانەی ئیتلاعاتی ئەوشارە تا کاتی دادگایی کردنیان بەشێوەی کاتی ئازاد کران.