سەقز؛ بەردەوامی دەستبەسەرکردنی ئازاد ئەمینی

ئازاد ئەمینی ئەندامی کۆمەڵەی ژینگەپارێزی “ژیانی سەوز”ی شاری سەقز سەرەڕای دانانی بارمتە، هێشتا لە دەستبەسەریدایە و بارودۆخی نادیارە.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ئازاد ئەمینی، ئەندامی کۆمەڵەی ژینگەپارێزی “ژیانی سەوز”ی سەقز، سەرەڕای دانانی بارمتە هێشتا لە دەستبەسەریدایە و بارودۆخی نادیارە. بەپێی ئەم ڕاپۆرته، سەرەڕای دانانی بارمتە بۆ ناوبراو، دامەزراوه ئەمنییەکان ڕێگریان له ئازادکردنی ئەم هاووڵاتییه کرد. هەر وەها سیستەمی دادوەری ڕایگەیاند که دامەزراوه ئەمنییەکان ڕێگە نادەن کەفالەتی ناوبراو قبوڵ بکەین.

ڕۆژی هەینی ٢٤ی خەرمانانی ١٤٠٢، ئازاد ئەمینی ئەندامی کۆمەڵەی ژینگەپارێزی “ژیانی سەوز” لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئەم شارەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گوازرایەوە. ئەم چالاکە ژینگەپارێزە دوای تەواوکردنی قۆناغە سەرەتاییەکانی لێپرسینەوە، لە سەقزەوە بۆ یەکێک لە گرتووخانە ئەمنییەکانی شاری سنە گوازرایەوە.

هێزە ئەمنییەکان بەبێ فەرمانی دادگا ئەم هاووڵاتییەیان دەستگیر کردووە. تا کاتی نووسینی ئەم هەواڵە هیچ زانیارییەک لەسەر ئەو تۆمەتەی ئاراستەی ئەم هاووڵاتییە کراوە لەبەر دەستدا نییە.

کۆڵبەرنیوز

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *

Next Post

دیواندەرە؛ دەستبەسەرکردنی سامان خالیدیان لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە

د سپتامبر 18 , 2023
سامان خالیدیان، هاووڵاتییەکی خەڵکی گوندی “نسارە”ی سەر بە شاری دیواندەرە، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی شاری سەقزەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گوازرایەوە. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی یەکشەممە ٢٦ی خەرمانانی ١٤٠٢، سامان خالیدیان، هاووڵاتیی خەڵکی گوندی “نسارە”ی شاری دیواندەرە، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی شاری سەقزەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا.بەگوێرەی ئەو ڕاپۆرتەی […]

You May Like