سەقز؛ دەستگیرکردنی شیرکۆ حیجازی لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە

شیرکۆ حیجازی هاووڵاتییەکی خەڵکی شاری سەقز، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئەم شارەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گوازراوەتەوە.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی دووشەممە ٢٠ی خەرمانانی ١٤٠٢، شیرکۆ حیجازی، هاووڵاتییەکی خەڵکی شاری سەقز، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گوازراوەتەوە.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، هێزە ئەمنییەکان بەبێ فەرمانی دادگا و بە بەکارهێنانی توندوتیژی، شێرکۆ حیجازییان لە یەکێک لە شەقامەکانی نزیک شوێنی کارەکەی دەستگیرکردووە.
تا کاتی نووسینی ئەم هەواڵە هیچ زانیارییەک لەسەر شوێنی زیندانی کرانی، هۆکاری دەستگیرکردنەکەی و ئەو تۆمەتانەی خراونەتە پاڵی نییە.

کۆڵبەرنیوز

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *

Next Post

سنە؛ بانگهێشتکردنی سێ چالاکی کرێکاری بۆ پۆلیسی ئەمنییەت

س سپتامبر 12 , 2023
ڕێبوار عەبدوڵڵاهی، فەردین میرەکی و ئیقباڵ شەبانی، سێ چالاکی کرێکاری خەڵکی شاری سنە، لەلایەن پۆلیسی ئەمنییەتەوە بانگهێشت و لێپرسینەوەیان لەگەڵدا کرا. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی سێشەممە ٢١ی خەرمانانی ١٤٠٢، ڕێبوار عەبدوڵڵاهی، فەردین میرەکی و ئیقباڵ شەبانی، سێ چالاکی کرێکاری خەڵکی شاری سنە، لەلایەن پۆلیسی ئەمنییەتەوە بانگهێشت و لێپرسینەوەیان لەگەڵدا کرا.بەپێی […]

You May Like