مه‌ترسی له‌ سێداره‌دانی “ڕه‌فێق سه‌لیمی” له‌ شاری سنه‌

به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، گیانی چالاكی كرێكاری و مه‌ده‌نی ناسراوی شاری سنه‌ “ڕه‌فێق سه‌لیمی” له‌ مه‌ترسی جیددی دایه‌ و ئه‌گه‌ری له‌سێداره‌دانی له‌لایه‌ن ده‌زگای قه‌زایی ڕژیمه‌وه‌ له‌ ئارا دایه‌.

“ڕه‌فێق سه‌لیمی” چالاكی كرێكاری و كه‌سایه‌تی خۆشناوی خه‌ڵكی سنه‌ له‌ ڕێكه‌وتی ٧ی سه‌رماوه‌زی ١٤٠١ی هه‌تاوی له‌لایه‌ن ئیداره‌ی ئیتلاعاته‌وه‌ ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ زیندانی ناوه‌ندی سنه‌ ڕاگوێزرابوو. ناوبراو له‌لایه‌ن ده‌زگای قه‌زایی ڕژیمه‌وه‌ به‌ ناڕه‌وا تۆمه‌تی “ڕێكخستنی گرووپی نایاسایی” و “هه‌وڵدان بۆ تێكدانی ئاسایشی گشتی” خراوه‌ته‌ پاڵ دۆسیه‌كه‌ی و به‌ “افساد فی الارض” مه‌حكووم كراوه‌. ئه‌و چالاكه‌ كرێكاریه‌ له‌ جه‌له‌سه‌ی دادگایی كردنی ته‌واوی ئه‌و تۆمه‌تانه‌ی ڕه‌ت كردۆته‌وه‌ به‌ڵام ده‌زگای قه‌زایی ڕژیم ده‌یه‌وێت بێ تاوانێك لە درێژەی سیاسەتی سەکوتگەرانە بۆ به‌رژه‌وه‌ندی خۆی له‌ سێداره‌ بدات.

کۆڵبەرنیوز

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *

Next Post

كۆبوونه‌وه‌ی بنه‌ماڵه‌ی “ئاروین نیكپه‌ی” له‌به‌رده‌م ئیداره‌ی ئیتلاعاتی مه‌ریوان

د مه 8 , 2023
ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ ١٧ی مانگی گوڵان، بنه‌ماڵه‌ی “ئاروین نیكپه‌ی” و ژماره‌یه‌ك له‌ خه‌ڵكی ئازادیخوازی مه‌ریوان به‌ كۆبوونه‌وه‌ له‌به‌رده‌م ئیداره‌ی ئیتلاعات خوازیاری ئازادی ئه‌و به‌ندكراوه‌ بوون. به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، “ئاروین نیكپه‌ی” به‌ندكراوی لاوی خه‌ڵكی مه‌ریوان ڕۆژی ١١ی مانگی ڕێبه‌ندانی ١٤٠١ی هه‌تاوی له‌لایه‌ن ئیداره‌ی ئیتلاعاته‌وه‌ ده‌ستبه‌سه‌ر كرابوو. ناوبراو له‌ماوه‌ی به‌ندكرانیدا به‌سه‌ختی ئه‌شكه‌نجه و ئازار […]

You May Like