مەریوان؛ دەستگیرکردنی عادل پیروزی دوای بانگهێشتکردنی بۆ ئیدارەی ئیتلاعات

عادل پیریزی هاووڵاتییەکی خەڵکی شاری مەریوان دوای بانگهێشتکردنی بۆ ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەم شارە دەستبەسەر کرا.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، دوێنێ دووشەممە ٢٩ی خەزەڵوەری ١٤٠٢، عادل پیروزی، زیندانی پێشوو و هاووڵاتی خەڵکی گوندی “سەردوش” سەر بە شاری مەریوان، دوای بانگهێشتکردن و بۆ ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەم شارە دەستبەسەر کرا.
تا ساتی نووسینی ئەم ڕاپۆرتە هیچ زانیارییەک لەسەر هۆکاری دەستگیرکردنەکە و تۆمەتەکانی ئەم هاوڵاتییە لەبەردەستدا نییە.

جێگای ئاماژەیە کە عادل پیروزی پێشتر لەلایەن دادگای ئینقلابی مەریوانەوە بە تۆمەتی هاوکاری لەگەڵ حیزبە ئۆپۆزسیۆنەکانی کوردستانی کۆماری ئیسلامی بە دوو ساڵ زیندانی تەعزیری مەحکووم کرابوو.
ناوبراو لە زستانی ساڵی ١٣٩٨ بۆ جێبەجێکردنی ئەم حوکمە گوازرایەوە بۆ زیندانی مەریوان و دواجار لە مانگی خاکەلێوەی ١٣٩٩ لە زیندان ئازاد کرا.

کۆڵبەرنیوز

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *

Next Post

دێگولان؛ بانگهێشتکردنی کەماڵ لوتفی باوکی ڕەزا لوتفی یەکێک لە گیانبەختکردووانی شۆڕشی ژینا

چ نوامبر 22 , 2023
کەماڵ لوتفی باوکی “ڕەزا لوتفی”، یەکێک لە گیانبەختکردووانی ناڕەزایەتییە سەرتاسەرییەکانی ساڵی ١٤٠١ لە دێگولان، لەلایەن لقی ١٠٢ی دادگای تاوانەکانی ٢ی دێگولان بانگهێشت کرا. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی ٢٥ی خەزەڵوەری ١٤٠٢، کەماڵ لوتفی باوکی “ڕەزا لوتفی”، یەکێک لە گیانبەختکردووانی ناڕەزایەتییە سەرتاسەرییەکانی ساڵی ١٤٠١ لە دێگولان، لەلایەن لقی ١٠٢ی دادگای تاوانەکانی ٢ی […]

You May Like