مەریوان؛ مانگرتنی دوکاندارەکانی کۆمەڵگەی بازرگانی خورشیدی زرێبار

سەرلەبەیانی دوێنێ چوارشەممە ١٢ی ڕەزبەری ١٤٠٢، دوکاندارەکانی کۆمەڵگەی بازرگانی خورشیدی زرێبار لە شاری مەریوان مانیان گرت و لە ناڕەزایەتی بە ناکارامەیی بەڕێوەبردنی ئەم کۆمپلێکسە ئامادە نەبوون دوکانەکانیان بکەنەوە.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، سەرلەبەیانی دوێنێ چوارشەممە ١٢ی ڕەزبەری ١٤٠٢، دوکاندارەکانی کۆمەڵگەی بازرگانی خورشیدی زرێبار مانیان گرت و ئامادە نەبوون دوکانەکانیان بکەنەوە وەک ناڕەزایەتییەک بەرامبەر بە ناکارامەیی بەڕێوەبردنی ئەم کۆمپلێکسە.
بەپێی ئەم ڕاپۆرته، بەڕێوەبەری ئەم کۆمپلێکسه بەیانی رۆژی دوێنێ هەوڵیدا یەکێک له دوکانەکانی ئەم کۆمپلێکسه دابخات و دوکاندارەکانی تریش له ناڕەزایەتی بەم کاره و بەڕێوەبردنی ئەم کۆمپلێکسه مانیان گرتووه. دوکاندارەکان ڕایانگەیاند، دوکانەکانیان بە داخراوی دەهێڵنەوە تا مۆری ئەم دوکانە لادەبرێت و بەرپرسیارێتی بەڕێوەبردنی ئەم کۆمپلێکسە بازرگانییە دیاری دەکرێت.

کۆڵبەرنیوز

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *

Next Post

دیواندەرە؛ ئازادی ئیدریس دروستکار بە کەفالەت

پ اکتبر 5 , 2023
ئیدریس دروستکار، هاووڵاتییەکی خەڵکی شاری دیواندەرە، بە دانانی کەفالەت تا کۆتایی پرۆسەی دادگا بە شێوەیەکی کاتی لە زیندان ئازاد کرا. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی سێشەممە ١١ی ڕەزبەری ١٤٠٢، ئیدریس دروستکار، هاووڵاتییەکی خەڵکی شاری دیواندەرە، بە دانانی کەفالەت تا کۆتایی پرۆسەی دادگا، بە شێوەی کاتی لە زیندان ئازاد کرا.ئیدریس دروستکار ڕۆژی […]

You May Like