نەغەدە; سزای زیندانیکردنی ئیبراهیم ڕەسوڵپوور

ئیبراهیم ڕەسووڵپوور”، تۆمەتباری زیندانیکراوی زیندانی نەقدە، لەلایەن لقی ١٠٣ی دادگای تاوانەکانی ئەم شارە بە یەک ساڵ زیندان مەحکووم کرا.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، بەپێی حوکمی ڕۆژی سێشەممە، ٢٤ی ڕێبەندانی ١٤٠٢، لەلایەن لقی ١٠٣ی دادگای تاوانەکانی نەغەدە بە سەرۆکایەتی دادوەر حیجازی دەرکراوە، ئیبراهیم ڕەسوڵپوور بە تۆمەتی “هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبە ئۆپۆزسیۆنەکان” بە یەک ساڵ زیندانی تەعزیری مەحکوم کرا. “

ئیبراهیم ڕەسووڵپوور، هاووڵاتی خەڵکی شاری نەغەدە، ڕۆژی ١٢ی ڕێبەندانی ١٤٠٢ بەبێ فەرمانی قەزایی لە ماڵەکەی خۆی لەلایەن هێزەکانی ڕژیم دەستبەسەر و دوای تەواوبوونی پرۆسەی لێپرسینەوە، لە یەکێک لە گرتووخانە ئەمنییەتییەکانەوە بۆ زیندانی نەغەدە گوازرایەوە

کۆڵبەرنیوز

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *

Next Post

سنە؛ بانگهێشت و لێکۆڵین لە زیاتر لە ٧٠ کەس لە ستافی پزیشکی لە هەفتەی ڕابردوودا

ج فوریه 16 , 2024
هەفتەی ڕابردوو, زیاتر لە ٧٠ کەس لە کارمەندانی نەخۆشخانە و دەرمانگەمانی سنە بانگهێشتی پێشێلکاریی کارگێڕی، پۆلیس و ئیتلاعاتی سوپای سنە کران. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز و بە گێڕانەوەی “دکتۆر و پەرستارانی خۆبەخشی ڕێکخراوە تایبەتیەکانی کوردستان”، لە ١٧ی ڕێبەندانی ١٤٠٢ تا ئێستا زیاتر لە ٦٠ پەرستار و کارمەندی پزیشکی بانگهێشتی ئاسایشی زانکۆی […]

You May Like