پاوە؛ دەستگیرکردنی پێنج هاوڵاتی و بریندارکردنی هاوڵاتییەکی دیکە لەلایەن هێزە سەربازییەکانەوە

دوای دەستبەسەرداگرتنی موڵک و ماڵی کاسبکاران، هێزە نیزامییەکان، هەڵیانکوتایە سەر ماڵی کاسبکارانی گوندی سەریاس سەر بە شاری پاوە و پێنج هاوڵاتییان دەستبەسەر و هاوڵاتییەکی دیکەشیان بریندار کرد.

بە پێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی دووشەممە ٢ی گەلاوێژی ساڵی ١٤٠٢، هێزە نیزامییەکان لە گوندی سەریاس سەر بە شاری پاوە هەڵیانکوتایە سەر ماڵی کاسبکاران، دوای دەستبەسەرداگرتنی موڵک و ماڵی ئەو کاسبکارانە، ٥ هاوڵاتییان دەستبەسەر و هاوڵاتییەکیشیان بریندار کرد.
به پێی ئەم ڕاپۆرته، سەروەت حوسێنی، ئارمان مەحموودی، خەبات عەزیزی، تاعەت ساڵحی و سەمیر شوشمی لەلایەن هێزه سەربازییەکانەوه دەستگیرکراون و کەسێکی دیکەش بەناوی فواد حوسێنی بریندار بووه.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، هێزە نیزامییەکان بە زیاتر لە ٢٠ ئۆتۆمبێلەوە هەڵیانکوتایە سەر گوندی سەریاسی پاوە و ماڵی کاسبکاران و ئەو ٥ هاوڵاتییەیان بە نواندنی توندوتیژی و لێدان دەستبەسەر کرد. دوابەدوای خۆڕاگری خەڵکی گوندی سێریاس و ڕوودانی ململانێ، هێزەکانی حکومەت تەقەیان کرد و لانیکەم هاوڵاتییەک بە ناوی فواد حوسێنی بریندار بوو.

کۆڵبەرنیوز

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *

Next Post

تاران؛ دیاریکردنی کاتی دانیشتنی دادگا بۆ مامەڵەکردن لەگەڵ تۆمەتەکانی سپیدە قولیان

س جولای 25 , 2023
دانیشتنی دادگا سەبارەت بە تۆمەتەکانی سەر سپیدە قولیان، چالاکی کرێکاری زیندانی لە زیندانی ئێوین، لە ١٥ی گەلاوێژی ١٤٠٢ بەڕێوە دەچێت. بە پێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، بە پشت بەستن بە هەرانا، کاتی دانیشتنی دادگا بۆ مامەڵەکردن لەگەڵ تۆمەتەکانی سپیدە قولیان دیاری کرا. لەم ڕاپۆرتەدا بە ئاماژەدان بە ئەمیر ڕەئیسیان، پارێزەری بەرگریی سپیدە […]

You May Like