ڕێزگرتن لە 8ی مارس ڕۆژی جیهانی ژن لە سەقز
بە پێی هەواڵی گەیشتوو، ڕۆژی یەکشەممە کۆڕێکی زۆر لە ژنان و پیاوانی ئازادیخوازی شاری سەقز، بە بۆنەی هاتنی 8ی مارس ڕۆژی جیهانی ژن، ڕێوڕەسمێکیان بەڕێوە برد.
لەسەرەتای ئەم ڕێوڕەسمەدا، یەکێک لە بەشداربووانی ئەم کۆڕە، کورتەیەک لە مێژووی 8ی مارسی بۆ بەشداربووان باس کرد، پاشان چەن کەسی تر لە بەشداربووان کێشەکانی ژنان لە کۆمەڵگا و ماف و دەسکەوتەکانی ئەو بزووتنەوەی باس کرد.
ئەم ڕێوڕەسمە بە خوێندنەوەی بڕیارنامەیەکی 15 خاڵی و ڕێز گرتن لە یادی ژنانی گیانبەخت کردووی ڕێگای ئازادی بو بەرابەری، لە نێوان شایی و خۆشی بەشداربووان کۆتایی پێ هات.