کامێران؛ ئازادی یاسر حوسێنی بە دانانی بارمتە

“یاسر حوسێنی” هاووڵاتی خەڵکی شاری کامێران بە دانانی بارمتەی ٥٠٠ ملیۆن تمەن بە شێوەی کاتی تا کۆتایی پرۆسەی لێکۆڵینەوە لە زیندان ئازادکرا.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز ڕۆژی شەممە ٢٦ی ڕەشەمەی ١٤٠٢، “یاسر حوسێنی” تومەن ٢٥ ساڵ و خەڵکی شاری کامێران دوای تێپەڕبوونی ٣٣ ڕۆژ لە دەستبەسەرکرانی، بە دانانی بارمتەی ٥٠٠ ملیۆن تمەن تا کۆتایی پرۆسەی لێکۆڵینەوە لە زیندانی ئەم شارە ئازادکرا.

ڕۆژی پێنجشەمە ٢٤ی ڕەشەممەی ١٤٠٢، “یاسر حوسێنی” دوای تێپەڕبوونی ٣١ ڕۆژ لە دەستبەسەرکرانی لە گرتووخانەی ئیتلاعات بۆ زیندانی ناوەندی کامێران گواسترابوویەوە.

“یاسر حوسێنی” ٢٥ ساڵ تەمەن و خەڵکی شاری کامێران لە ٢٣ی ڕێبەندانی ١٤٠٢ لەلایەن هێزە ئەمنییەکان دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گوازرابوویەوە.

تا کاتی ئامادەکردنی ئەم هەواڵە، هیچ زانیارییەک دەربارەی تۆمەتەکانی کە دراونەتە پاڵ ئەم هاوڵاتییە بەردەست نییە.

کۆڵبەرنیوز

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *

Next Post

مەهاباد: دەستبەسەرکرانی ٢ هاوڵاتی لەلایەن هێزەکانی ڕژێم

د مارس 18 , 2024
“حەمزە حەسەن مەلا” و “کەماڵ گلاوی ئازەر” هاووڵاتیانی دانیشتووی گوندێکی مەهاباد، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەرکران. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، یەکشەممە ٢٧ی ڕەشەممەی ١٤٠٢، دوو هاووڵاتی لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی شاری مەهاباد دەستبەسەرکران. ناسنامەی ئەم هاووڵاتیانە: “حەمزە حەسەن مەلا” و “کەماڵ گلاوی ئازەر” دانیشتووی گوندی «جەعفەر ئاوا»ی مەهاباد ڕاگەیاندراوە. بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، دوای […]

You May Like