کارزان ئاسم و یاسر حوسێنی، دوو هاووڵاتیی خەڵکی شاری کامێران، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئەو شارە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گوازرانەوە.
بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی چوارشەممە ١٨ی ڕێبەندانی ١٤٠٢، هێزە ئەمنییەکان “کارزان ئاسم” هاووڵاتییەکی تەمەن ٢٧ ساڵی خەڵکی شاری کامێرانیان لە بازگەی چوونە ژوورەوەی شاری کامێران دەستبەسەر کردووە و بۆ شوێنێکی نادیار گواستوویانەتەوە.
بەپێی هەواڵێکی دیکە، ڕۆژی دووشەممە ٢٣ی ڕێبەندانی ١٤٠٢، هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری کامێران، یاسر حوسێنی، هاووڵاتییەکی تەمەن ٢٥ ساڵی خەڵکی ئەم شارەیان دەستبەسەر کردووە و بۆ شوێنێکی نادیاریان گواستووەتەوە.
بەپێی ئەم ڕاپۆرته، ئەم هاووڵاتیانه بەبێ فەرمانی دادگا لەلایەن هێزه ئەمنییەکانەوه دەسبەسەرکراون.
تا کاتی نووسینی ئەم ڕاپۆرتە هیچ زانیارییەک
لەبارەی هۆکاری دەستگیرکردن و تۆمەتی ئەو هاووڵاتییانە لەبەردەستدا نییە.