کامێران؛ پووریا جەواهێری بۆ زیندانی سنە گوازرایەوە

پووریا جەواهێری دانیشتووی کامێران و یەکێک لە دەستبەسەرکراوەکانی ناڕەزایەتییە سەرتاسەرییەکانی ساڵی ١٤٠١ لە زیندانی کامێرانەوە بۆ زیندانی سنە گواسترایەوە.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، پووریا جەواهێری، دانیشتووی کامێران و یەکێک لە دەستبەسەرکراوەکانی ناڕەزایەتییە سەرتاسەرییەکانی ساڵی ١٤٠١، لە زیندانی کامێرانەوە بۆ زیندانی سنە گواسترایەوە. پووریا جەواهێری نزیکەی دوو هەفتە لەمەوبەر لە زیندانی کامێرانەوە بۆ ئەو زیندانەی ئاماژەی پێکراوە گواسترایەوە. بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، تا ئێستا دانیشتنی دادگا سەبارەت بە تۆمەتەکانی سەر پووریا جەواهێری بەڕێوە نەچووە.

پووریا جەواهێری لە ٨ی سەرماوەزی ١٤٠١ دوای بانگهێشتکردنی بۆ زانیاریی فەیلەقی کامیاران دەستبەسەر و لە کۆتایی مانگی ڕێبەندانی ١٤٠١دا بۆ زیندانی کامێران گواسترایەوە.

کۆڵبەرنیوز

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *

Next Post

دیواندەرە؛ حەیدەر سەمەدی لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەرکرا

ش سپتامبر 9 , 2023
حەیدەر سەمەدی هاووڵاتییەکی خەڵکی شاری دیواندەرە، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئەو شارە بە بەکارهێنانی هێز و توندوتیژی دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گوازرایەوە. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی چوارشەممە ١٥ی خەرمانانی ١٤٠٢، حەیدەر سەمەدی هاووڵاتی خەڵکی گوندی “شاقلا”ی سەر بە شاری دیواندەرە، لەلایەن ژمارەیەکی زۆر لە هێزە ئەمنییەکانی ئەم شارە بە کەڵک […]

You May Like