کوردستان؛ گیان لەدەستدانی دوو کۆڵبەر لە پیرانشار و بانە

“ئەسعەد حەسەن پوور” کۆڵبەری تەمەن ٢٥ ساڵ خەڵکی شاری سەقز کە بەهۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی هەنگی مەرزی لە هێڵی سنووری هەنگەژاڵی بانە بریندار ببوو، بەهۆی سەختی برینەکانیەوە گیانی لەدەست دا؛ “ڕەحمان مەعروفی” کۆڵبەری خەڵکی گوندی گەزگەسک سەر بە شاری پیرانشار بەهۆی سەرمابردنەوە لە بەرزاییە سنوورییەکانی ئەم شارە گیانی لەدەست دا.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی چوارشەممە ١ی سەرماوەزی ١٤٠٢، ئەسعەد حەسەنپوور کۆڵبەری تەمەن ٢٥ ساڵ خەڵکی گوندی “جەعفەر خان” سەر بە شاری سەقز کە ئێوارەی ڕۆژی سێشەممە ٣٠ خەزەڵوەری ١٤٠٢ لە هێڵی سنووری هەنگەژاڵی بانە بە چەکی جەنگی لەلایەن هێزەکانی هەنگی مەرزییەوە زگی «سکی» بریندار ببوو، لە نەخۆشخانەی سەلاح الدینی ئەیوبی شاری بانە گیانی لەدەستدا.

بەپێی ڕاپۆرتێکی دیکە دوێنێ، چوارشەممە ١ی سەرماوەزی ١٤٠٢، تەرمی بێ گیانی “ڕەحمان مەعرووفی”، کۆڵبەری تەمەن ٣٢ ساڵ خەڵکی گوندی گەزگەسکی سەر بە شاری پیرانشار، لە هێڵی سنووری «گانپە» ی ئەم شارە لەلایەن شاخەوانانەوە دۆزرایەوە و لە دۆزراوەتەوە و هەر دوێنێ بۆ بناری شاخ گواستراوەتەوە. تەرمی ئەم کۆڵبەرە تەمەن ٣٢ ساڵە کە باوکی دوو منداڵ بووە، ڕۆژی دووشەممە ٢٩ی خەزەڵوەری ئەم مانگە لە کاتی کۆڵبەری لە کوێستانەکان بێسەروشوێن بووە، و بەهۆی سەرمایەکی زۆرەوە گیانی لەدەستداوە.

بەپشتبەستن بەو ئامارەی لە ماوەی دوو مانگی ڕابردوودا لە کۆڵبەرنیوز تۆمارکراوە، لە ١ی ڕەزبەر تا ٣٠ی خەزەڵوەری١٤٠٢، بەگشتی ١٥٤ کۆڵبەر لە ناوچە سنوورییەکانی کوردستان بەهۆی هۆکارەکانی وەک تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی هەنگی مەرزی، لێدان و ئازاردان لەلایەن هێزە سەربازییەکانی ڕژێم و کەوتنە سەر مین. کوژراو و بریندار بوون.

لەم ژمارەیە بەگشتی ٩ کۆڵبەر کوژراون و ١٤٥ کۆڵبەر برینداربوون. لە کۆی گشتی ١٥٤ کۆڵبەر کە کوژراون و برینداربوون، ١٤١ حاڵەت (٩٢%) بەهۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە سەربازییەکان بووە.

کۆڵبەرنیوز

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *

Next Post

بانە؛ برینداربوونی دوو کۆڵبەر بەهۆی تەقەی ڕاستەخۆی هێزەکانی هەنگی مەزری

پ نوامبر 23 , 2023
“پەرویز قادری” کۆڵبەری خەڵکی شاری بانە و “پێژمان ڕەمەزانی” کۆڵبەری خەڵکی شاری بۆکان بەهۆی تەقەی هێزەکانی هەنگی مەرزی لە هێڵی سنووری هەنگەژاڵی ئەم شارە بریندار بوون. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ئێوارەی ڕۆژی سێشەممە ٣٠ی خەزەڵوەری ١٤٠٢، کۆڵبەرێکی خەڵکی شاری بانە بە ناوی “پەرویز قادری” تەمەن ٢٩ ساڵ، بەهۆی تەقەی هێزەکانی هەنگی […]

You May Like