نەوسوود؛ کەمئەندامبوونی کۆڵبەرێک بەهۆی تەقینەوەی مین

ئیبراهیم عەبدوڵڵایی، کۆڵبەری خەڵکی جوانڕۆ بەهۆی تەقینەوەی مین لە ناوچەی سنووری نەوسوود کەمئەندام بوو.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی دووشەممە ١٩ خەزەڵوەری ١٤٠٤، ئیبراهیم عەبدوڵڵایی، کۆڵبەری تەمەن ٤٠ ساڵ و خەڵکی گوندی «بازان» لە شاری جوانڕۆ، بەهۆی تەقینەوەی مین لە ناوچەی سنووری تەک درەخت لە نەوسوود لە شاری پاوە بە سەختی برینداربوو.

بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، تەقینەوەی مین هۆکاری کەمئەندامبوونی قولەپێی ڕاستی بووە و پاش گواستنەوەی بۆ نەخۆشخانە دۆخی ناوبراو ناجێگیرە.

بە پشتبەستن بەو ئامارانەی لە کۆڵبەرنیوز تۆمارکراون، لە شەش مانگی یەکەمی ساڵی ١٤٠٤، بە گشتی ٣٧ کۆڵبەر لە ناوچە سنوورییەکان و ڕێگاکانی نێوان پارێزگاکانی ئازەربایجانی ڕۆژئاوا، کوردستان و کرماشان بەهۆی هۆکارەکانی وەک تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە سەربازییەکانی ڕژیم، ڕنو و سەرمابردووی، کەوتنەسەر مین, کەوتنە خوارەوە لە شاخ و بەرزییەکان و حاڵەتەکانی تر کوژراون و برینداربوون. لەم ژمارەیە، بەگشتی ١٧ کۆڵبەر واتا (٤٦٪) کوژراون و ٢٠ کۆڵبەر واتا (٥٤٪) برینداربوون.

لە کۆی گشتی ٣٧ کۆڵبەر کە لە شەش مانگی یەکەمی ساڵی ١٤٠٤ دا کوژراون و برینداربوون، بە گشتی ٣٢ حاڵەت واتا (٨٦٪) بەهۆی تەقەی ڕاستەوخۆ یان لێدان و ئەشکەنجەی هێزە سەربازییەکانی ڕژیمەوە بووە.

هەروەها لە کۆی گشتی ٣٧ کۆڵبەر کە لە شەش مانگی یەکەمی ساڵی ١٤٠٤دا کوژراون و برینداربوون، بە گشتی ١ کۆڵبەر واتا (٪٣) کەسیان منداڵی خوار تەمەن ١٨ ساڵ بوون کە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی سنووری عێراق (حرس الحدود) بۆتە هۆی کوژرانی ئەم منداڵ کۆڵبەرە.

کۆڵبەرنیوز

Next Post

سەقز؛ دەستبەسەرکرانی دوو هاوڵاتی لەلایەن هێزەکانی ڕژیم

د نوامبر 10 , 2025
محەممەدعەلی وەیسی و سیروان خواکەرەمی، دوو هاوڵاتی خەڵکی سەقز، لەلایەن هێزەکانی ڕژیم دەستبەسەرکران و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترانەوە. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز ڕۆژی یەکشەممە هەژدەی خەزەڵوەری ١٤٠٤، محەممەدعەلی وەیسی و سیروان خواکەرەمی، دوو هاوڵاتی خەڵکی شاری سەقز لەلایەن هێزەکانی ڕژیم دەستبەسەرکران و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترانەوە. بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، محەممەدعەلی وەیسی […]

بابەتی پەیوەندیدار