ورمێ؛ گیانلەدەستدانی دوو کۆڵبەر بەهۆی ڕەنووی بەفر لە سنووری ئێران و تورکیە

مەعسوم ئەحمەدی و کوڕی مامی «جاندار ئەحمەدی»، خەڵکی ناوچەی سۆمای برادۆست لە ورمێ، بەهۆی ڕەنووی بەفر لە سنووری نێوان ئێران و تورکیە گیانییان لەدەستدا.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ئێوارەی سێشەممە ١٨ سەرماوەزی ١٤٠٤، دوو کۆڵبەری گەنج خەڵکی سۆمای برادۆست لە ورمێ بە ناوانی مەعسوم ئەحمەدی و جاندار ئەحمەدی بەهۆی ڕەنووی بەفر لە سنووری ئێران و تورکیە گیانیان لەدەستدا. بەپێی ئەم ڕاپۆرتە ئەم دوو کۆڵبەرە خەڵکی گوندی «کوران» لە سۆمای برادۆست بوون و لەکاتی تێپەڕین لە ڕێگەکانی کۆڵبەری لە بەرزاییەکانی سنوور بەهۆی ڕەنووی بەفر گیانیان لەدەستدا. بەپێی زانیارییەکان، تەرمی کۆڵبەرێکیان لەلایەن خەڵکەوە دۆزرانەوە و هەوڵەکان بۆ دۆزینەوەی تەرمی کۆڵبەرەکەی دیکە بەردەوامە و دواتر ڕاگەیەندرا کە ئەویش گیانی لەدەستداوە. کۆڵبەرێکی دیکەش کە لەگەڵیان بووە و گیری خواردبوو توانی لەناو بەفر بێتە دەرەوە و ڕزگاری بێت.

ناوچەی سۆمای برادۆست پێشتر چەندین ڕووداوی مەرگەساتی هاوشێوەی هەبووە. ڕۆژی ٢٩ بەفرانباری ١٣٩٩، پێنج کۆڵبەر خەڵکی گوندی کوران بە ناوانی مەتین ئەسلانی، بەڵێن ئەحمەدی، یاوەر ئەسلانی، فورات خودایی و مەولایی خودایی بەهۆی ڕەنووی بەفر لەم سنوورە گیانیان لەدەستدا. بەردەوامی ئەم ڕووداوانە جارێکی دیکە دۆخی سەخت و پڕمەترسی کۆڵبەری نەبوونی ئەمنییەتی گیانی بۆ کۆڵبەرانە پێویستی بە هاناچوونی خێرایە. 

بە پشتبەستن بەو ئامارانەی لە کۆڵبەرنیوز تۆمارکراون، لە شەش مانگی یەکەمی ساڵی ١٤٠٤، بە گشتی ٣٧ کۆڵبەر لە ناوچە سنوورییەکان و ڕێگاکانی نێوان پارێزگاکانی ئازەربایجانی ڕۆژئاوا، کوردستان و کرماشان بەهۆی هۆکارەکانی وەک تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە سەربازییەکانی ڕژیم، ڕنو و سەرمابردووی، کەوتنەسەر مین, کەوتنە خوارەوە لە شاخ و بەرزییەکان و حاڵەتەکانی تر کوژراون و برینداربوون. لەم ژمارەیە، بەگشتی ١٧ کۆڵبەر واتا (٤٦٪) کوژراون و ٢٠ کۆڵبەر واتا (٥٤٪) برینداربوون.

لە کۆی گشتی ٣٧ کۆڵبەر کە لە شەش مانگی یەکەمی ساڵی ١٤٠٤ دا کوژراون و برینداربوون، بە گشتی ٣٢ حاڵەت واتا (٨٦٪) بەهۆی تەقەی ڕاستەوخۆ یان لێدان و ئەشکەنجەی هێزە سەربازییەکانی ڕژیمەوە بووە.

هەروەها لە کۆی گشتی ٣٧ کۆڵبەر کە لە شەش مانگی یەکەمی ساڵی ١٤٠٤دا کوژراون و برینداربوون، بە گشتی ١ کۆڵبەر واتا (٪٣) کەسیان منداڵی خوار تەمەن ١٨ ساڵ بوون کە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی سنووری عێراق (حرس الحدود) بۆتە هۆی کوژرانی ئەم منداڵ کۆڵبەرە.

کۆڵبەرنیوز

Next Post

مەهاباد؛ دەستبەسەرکرانی چوار هاوڵاتی لەلایەن هێزەکانی ڕژیم

چ دسامبر 10 , 2025
«سامان قوربانی، ئاکام شێخە مرشە، هەژار محەممەدزادە ئەقدەم و ئایمان محەممەدزادە» لە مەهاباد لەلایەن هێزەکانی ڕژیم دەستبەسەرکران و هۆکاری دەستبەسەرییان نادیارە. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز سەرلەبەیانی چوارشەممە ١٩ سەرماوەزی ١٤٠٤، «سامان قوربانی خەڵکی مەهاباد، ئاکام شێخە مرشە خەڵکی گوندی قرە قشلاق، هەژار محەممەدزادە ئەقدەم و ئایمان محەممەدزادە خەڵکی گوندی خورخورە لە […]

بابەتی پەیوەندیدار