کامیاران؛ ٣٢ ڕۆژ دەستبەسەرکران و بێ ئاگایی لە ئیبراهیم ڕۆستەمی لە گرتووخانەی ئەمنی سنە

بە تێپەڕبوونی سی و دوو ڕۆژ لە دەستبەسەرکرانی سەرەڕۆیانەی «ئیبراهیم ڕۆستەمی»، هاوڵاتیی خەڵکی کامیاران و باوکی دوو کچ، هێشتا هیچ زانیارییەکی ڕوون لەبارەی دۆخی تەندروستی، شوێنی ڕاگرتن و چارەنووسی ناوبراو لە دەستدا نییە و بێ ئاگایی تەواو، نیگەرانی جدی خێزانەکەی بەدوای خۆیدا هێناوە.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی هەینی ١٩ی بەفرانباری ١٤٠٤، ئیبراهیم ڕۆستەمی هاوڵاتی شاری کامیاران بەبێ بوونی بڕیاری دادوەری و لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و بۆ گرتووخانەی ئیتلاعاتی سنە گواستراوەتەوە. ئەم هاوڵاتییە لە چوارەمین ڕۆژی دەستبەسەرکرانیدا، لە ڕێگەی پەیوەندییەکی کورتەوە لەگەڵ خێزانەکەیدا، هەواڵی ئەشکەنجە و فشاری جەستەیی و دەروونی توندی ڕایگەیاندووە کە لە ناڕەزایەتی بەرامبەر بە بارودۆخی دەستبەسەرکرانی، دەستی بە مانگرتن لە خواردن کردووە.

دوای ئەم پەیوەندییە، پەیوەندی ناوبراو بە تەواوی لەگەڵ خێزانەکەیدا پچڕاوە و لەو کاتەوە تا ئێستا هیچ زانیارییەک دەربارەی دۆخی تەندروستی، شوێنی ڕاگرتن و پڕۆسەی  ناوبراو بڵاو نەکراوەتەوە.

بەپێی زانیارییە بەردەستەکان، «ئیبراهیم ڕۆستەمی» لە تەواوی ماوەی دەستبەسەرکرانیدا لە مافی دەسڕاگەیشتن بە پارێزەر، پەیوەندی تەلەفۆنی و چاوپێکەوتن لەگەڵ خێزانەکەی بێبەش کراوە و بەردەوامبوونی ئەم دۆخە، نیگەرانییەکان سەبارەت بە ژیان و ئاسایشی ناوبراو زیاتر کردووە.​​​​​​​​​​​​​​​​

کۆڵبەرنیوز

Next Post

میاندواو؛ دەستبەسەرکرانی سەرەرۆیانەی ئەنوەر چوپانی و گواستنەوەی بۆ شوێنێکی نادیار

س فوریه 10 , 2026
لە درێژەی شەپۆلی دەستبەسەرکرانی سەرەرۆیانەی هاوڵاتیانی کورد لە شارەکانی کوردستان، «ئەنوەر چوپانی» هاوڵاتییەکی ٣٦ ساڵە، دانیشتووی گوندی خانکەندی سەر بە میاندواو، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەرکراو و بۆ شوێنێکی نادیار گواستراوەتەوە. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی دووشەممە ٢٠ی رێبەندانی ١٤٠٤، ئەنوەر چوپانی هاوڵاتیی ٣٦ ساڵەی خەڵکی گوندی خانکەندی سەر بە میاندواو، لە […]

بابەتی پەیوەندیدار