«محەمەد حوسێن بەراڵەک»، هاووڵاتی جەڵکی شاری لومار، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کراوە و تا ئێستا هیچ زانیارییەک لەبارەی چارەنووسی ناوبراو لەبەردەستدا نییە.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، رۆژی یەکشەممە ٥ی رێبەندانی ١٤٠٤، محەمەد حوسێن بەراڵەک، هاووڵاتی کوردی خەڵکی شاری لومار سەر بە ناوچەی ناوەندی شاری سیروان لە پارێزگای ئیلام، لەلایەن هێزەکانی حکومەتەوە دەستبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترایەوە.
تا کاتی ئامادەکردنی ئەم ڕاپۆرتە، سەرەڕای بەدواداچوونە ئەنجامدراوەکان، هیچ زانیارییەک لەبارەی چارەنووس و شوێنی مانەوەی ئەم هاووڵاتیە لەبەردەستدا نییە.

