لە درێژەی شەپۆلی دەستبەسەرکرانی سەرەرۆیانەی هاوڵاتیانی کورد لە شارەکانی کوردستان، «ئەنوەر چوپانی» هاوڵاتییەکی ٣٦ ساڵە، دانیشتووی گوندی خانکەندی سەر بە میاندواو، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەرکراو و بۆ شوێنێکی نادیار گواستراوەتەوە.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی دووشەممە ٢٠ی رێبەندانی ١٤٠٤، ئەنوەر چوپانی هاوڵاتیی ٣٦ ساڵەی خەڵکی گوندی خانکەندی سەر بە میاندواو، لە دوای هێرشی توندوتیژانەی هێزە ئەمنییەکان بۆ سەر ماڵی تایبەتی خۆی و بەبێ بوونی هیچ بڕیارێکی دادوەری دەستبەسەر کراوە. هێزە ئەمنییەکان دوای دەستبەسەرکران، ئەم هاوڵاتییەیان بۆ شوێنێکی نادیار گواستۆتەوە.
تا کاتی بڵاوکردنەوەی ئەم ڕاپۆرتە، هیچ زانیارییەکی فەرمی دەربارەی هۆکارەکانی دەستبەسەرکران، شوێنی ڕاگرتن و دۆخی یاسایی ئەم هاوڵاتییە لە دەستدا نییە و دامەزراوە ئەمنییەکانیش لە وتنی هەر ڕوونکردنەوەیەک لەم بارەیەوە خۆیان پاراستووە.

