سنە؛ دەستبەسەرکرانی سۆما محەمەدڕەزایی لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە

«سۆما محەمەدڕەزایی»، چالاکوانی مەدەنی و مافی ژنان خەڵکی شاری سنە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئەم شارەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترایەوە.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی دووشەمە ٢٠ی ڕەشەمەی ١٤٠٣، سۆما محەمەدڕەزایی تەمەن ٣٧ ساڵ، چالاکوانی مەدەنی و مافی ژنان خەڵکی شاری سنە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گواستراوەتەوە. بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، هێزە ئەمنییەکان بەبێ بڕیاری دادوەر ئەم چالاکوانە مەدەنییەیان لە شوێنی کارەکەی لە پاساژی ئەڵماس لە شاری سنە دەستبەسەر کردووە.

تا کاتی نووسینی ئەم ڕاپۆرتە، لە هۆکارەکانی دەستبەسەرکردن، شوێنی مانەوە و تۆمەتەکانی دژی ئەم هاوڵاتییە زانیارییەک لەبەردەستدا نییە.

کۆڵبەرنیوز

Next Post

سنە؛ دەستبەسەرکرانی باران ساعدی لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە

س مارس 11 , 2025
باران ساعدی، هاوڵاتی شاری سنە لەلایەن هێزە ئەمنیەکانی ئەم شارەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترایەوە. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، دووشەمە ٢٠ی ڕەشەمەی ١٤٠٣، باران ساعدی، هاوڵاتی شاری سنە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کرا. بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، دەستبەسەرکرانی باران ساعدی لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە ماڵەکەی خۆیدا و بەبێ بڕیاری دادوەر ئەنجامدراوە.  […]

You May Like