حەسەن مەردانی و لوقمان پیشیار، دوو زیندانیی سیاسی لە زیندانیی شاری بۆکان ئازادکران.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ئەمڕۆ شەممە ٢٢ خەرمانانی ١٤٠٤، حەسەن مەردانی و لوقمان پیشیار لە زیندانیی بۆکان ئازادکران.
ئەم دوو هاوڵاتییەی خەڵکی بۆکان پێشتر لەلایەن لقی ١٠١ دادگای بۆکان بە تۆمەتی «ئەندامێتی و هاوکاری لەگەڵ حیزبێکی دژبەری حکومەتی ئێران» هەر یەکێکیان بە سێ ساڵ زیندان سزادرابوون. لەم ڕاپۆرتەدا بە شێوەی یاسایی ئازادیی ئەوان باس نەکراوە.
ئەم هاوڵاتیانە ڕۆژی سێشەممە دەی ڕێبەندانی ١٤٠٢، بۆ تێپەڕاندنی ماوەی سزادانیان، دەستبەسەرکران و بۆ زیندانی بۆکان گواسترابوونەوە.
حەسەن مەردانی و لوقمان پیشیار لە نۆزدەی گەلاوێژی ١٤٠٢، لەلایەن هێزەکانی ڕژیم بەبێ بڕیاری دادوەر لە بۆکان دەستبەسەرکرابوون. ئەوان نزیکەی دوو مانگ دواتر، بە کەفالەت لە زیندانی بۆکان ئازادکران.
حەسەن مەردانی، تەمەن ٦٧ ساڵ و لوقمان پیشیار، تەمەن ٦٠ ساڵ، خەڵکی شاری بۆکانن.

