ئازەربایجانی ڕۆژئاوا؛ ناڕوونی چارەنووسی شەش ساڵەی ٢٨ هەزار کرێکار لە چاوەڕوانی بیمە

٢٨ هەزار کرێکار لە پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژئاوا، لەنێویاندا دە هەزار کەس لە شاری ورمێ، زیاتر لە شەش ساڵە لە چاوەڕوانی دابینکردنی بیمەی کۆمەڵایەتیدان.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز بە وەرگرتنی لە ئایلنا، لە پووشپەڕی ١٤٠٢، تەنیا ٥٠٠ سەهمیەی بیمە بۆ کرێکارانی شاری ورمێ دابین کرابوو بە بەراورد لەگەڵ ژمارەی کرێکاران، ئەم سەهمیە زۆر کەم و ناکارامەییانە دیاریکراوە.

زۆرێک لە کرێکاران بەهۆکاری جیاواز، وەکو ئاستەنگە ئیدارییەکان، نەیانتوانی لەم سەهمیە دیاریکراوە سوودمەندبن.

بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، کرێکاران بە کێشەکانی وەکو نەبوونی ئاسایشی میللی، نەبوونی بیمەی دەرمانی و خانەنشینی، و مەترسییەکانی جددی ڕووداوەکانی کارکردن ڕووبەڕوون. ئامارەکان نیشان دەدەن ئەم کۆمەڵەیە، زۆرترین سەهمیان لەنێو قوربانیانی ڕووداوەکانی کار لە ئێراندا هەیە.

ئایلنا بە پرۆسەی کۆچکردنی وەرزی ئەم کرێکارانە بۆ وڵاتانی دراوسێ ئاماژەی کرد و نووسیویەتی؛ «هەژاری، بێکاری و نەبوونی هەلەکانی کار هۆکار بووە کە بەشێک لەم کرێکارانە بۆ ماوەیەک ڕەوانەی وڵاتانی دراوسێ ببن؛ بەڵام بە گەڕانەوەیان بۆ وڵات، بەردەوامی پرۆسەی بیمەدانی ئەوان ڕابوەستێت و لە خزمەتگوزاری پاراستن بێبەشبن».

نەبوونی کرداری جددی لەلایەن ناوەندە بەرپرسەکان لە چارەسەرکردنی ئەم قەیرانەدا، نەک تەنیا بژێوی هەزاران بنەماڵەیی کرێکاری ڕاگرتووە، بەڵکو دۆخی دادپەروەری کۆمەڵایەتی و ئەمنییەتی کاری لە بەشێکی نافەرمی بازاڕی کاری ئێران خراپتر کردووە.

کۆڵبەرنیوز

Next Post

دیوانی دادی ئیداری حوکمی دەرکردنی سومەییە ئەختەرشمار، مامۆستای خەڵکی شاری مەریوان پەسەندکرد

ج مه 2 , 2025
لقی ٣١ی پێداچوونەوەی دیوانی دادی ئیداری بە ڕەتکردنەوەی ناڕەزایەتی سومەییە ئەختەرشمار، چالاکی سنفی مامۆستایانی شاری مەریوان، حوکمی دەرکردنی ناوبراوی پەسەندکرد. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز بە وەرگرتنی لە کاناڵی شۆرای هەماهەنگی ڕێکخراوانی سنفی فەرهەنگیانی ئێران، سومەییە ئەختەرشمار، چالاکی سنفی مامۆستایانی شاری مەریوان دەرکرا. دیوانی دادی ئیداری لە حەوتی گوڵانی ١٤٠٤، ناڕەزایەتی سومەییە […]

You May Like