سەقز؛ دەستگیرکردنی سەمیرە ئەحمەدی لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە

سەمیرە ئەحمەدی یەکێک لە چالاکانی مەدەنی شاری سەقز لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گوازرایەوە.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی چوارشەممە ٢٢ی خەرمانانی ١٤٠٢، سەمیرە ئەحمەدی، یەکێک لە چالاکانی مەدەنیی شاری سەقز، کاتژمێر ١١:٠٠ی بەیانی لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا.
هێزە ئەمنییەکان بەبێ فەرمانی دادگا ئەم هاوڵاتیەیان دەستگیرکردووە و تا ساتەوەختی ڕاپۆرتەکەش هیچ زانیارییەک لەبارەی شوێنی مانەوە و تۆمەتەکانی ئەم هاوڵاتییە لەبەردەستدا نییە.

کۆڵبەرنیوز

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *

Next Post

فشار لەسەر ئەمجەد ئەمینی باوکی ژینا ئەمینی بۆ ڕەتکردنەوەی ڕاگەیاندنی ساڵڕۆژی کوژرانی ژینا.

پ سپتامبر 14 , 2023
هێزە ئەمنیەتییەکانی ڕێژیم هەڕەشەیان لە باوکی ژینا ئەمینی کردووە کە ئەو ڕاگەیاندنە سەبارەت بە بانگەوازی ڕێوڕەسمی ساڵڕۆژی ژینا ڕەت بکاتەوە. بەپێی ڕاپۆرتی کۆلبەرنیوز، ڕۆژی دووشەممە ٢٠ی خەرمانانی ١٤٠٢، هێزە ئەمنییەکانی ڕژێم هەڕەشەیان لە ئەمجەد ئەمینی باوکی ژینا ئەمینی کردووە، کە لە ئەگەری هەر “چالاکی و چاوپێکەوتن و قسەیەک”دا بە توندترین […]

You May Like