لە درێژەی شەپۆلی دەستبەسەرکرانە سەرەڕۆیانەکانی هاوڵاتییان، لاوێکی خەڵکی سنە لەلایەن هێزەکانی ڕژیم دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترایەوە.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز دووشەممە ٢٢ی بەفرانباری ١٤٠٤، کیا مورادی، هاوڵاتی ١٨ ساڵ خەڵکی شاری سنە، لەلایەن هێزەکانی ڕژیم دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترایەوە. بەپێی زانیارییە گەیشتووەکان، ئەم لاوە خوشکەزای پەیمان مینبەری، گیانبەختکردووی بزووتنەوەی شۆڕشگێڕانەی ژینایە و دەستبەسەرکرانیی ناوبراو بەپێ ڕاگەیاندنی هۆکارەکەی ئەنجامدراوە.
تاکاتی نووسینی ئەم ڕاپۆرتە، هیچ زانیارییەک لەبارەی هۆکاری دەستبەسەرکران و شوێنی زیندانیکرانی ئەم هاوڵاتییە لەبەردەستدا نییە.

