هەورامان؛ لێدان و ئەشکەنجەکردنی کۆڵبەرێک لەلایەن هێزەکانی هەنگی مەرزی

“عەبدولڕەحمان غوڵامی”، کۆڵبەری خەڵکی شاری سنە لەلایەن هێزەکانی هەنگی مەرزی لە سنووری هەورامان لێدان و ئەشکەنجەکرا و برینداربوو.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز ئێوارەی هەینی ٢٣ی خەرمانانی ١٤٠٣، هێزەکانی هەنگی مەرزی لە سنووری هەورامان کۆڵبەرێکیان دەستبەسەرکرد و لێدان و ئەشکەنجە و بریندارکرد. ناسنامەی ئەم کۆڵبەرە “عەبدولڕەحمان غوڵامی”، تەقریبەن ٣٥ ساڵ تەمەن و خەڵکی گوندی سەرهۆیە لە ژاوەرۆی سنە بۆ کۆڵبەرنیوز ڕاگەیەندراوە. بەپێی ئەم ڕاپۆرتە ناوبراو سەر، دەموچاو، ڕان و پێی برینداربووە.

بە گوێرەی ئامارەکانی کۆڵبەرنیوز، لە نیوەی یەکەمی ٢٠٢٤، ٢٧٠ کۆڵبەر لە ناوچە سنوورییەکان و ڕێگاکانی نێوان پارێزگاکانی ئازەربایجانی ڕۆژئاوا، کوردستان و کرماشان بە هۆکارەکانی وەک تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە سەربازییەکانی ڕژیم، سەرما، کەوتنەسەر مین، کەوتنە خوارەوە لە شاخ و بەرزایی و حاڵەتەکانی تر کوژران و برینداربوون. لەم ژمارەیە، ٣٤ کۆڵبەر واتا ١٣٪ کوژران و ٢٣٦ کۆڵبەر واتا ٨٧٪ برینداربوون.
لە ٢٧٠ کۆڵبەر لە نیوەی یەکەمی ٢٠٢٤ کوژران و برینداربوون، ٢٢٢ کۆڵبەر واتا ٨٢٪ بەهۆی تەقەی ڕاستەوخۆ یان لێدان و ئەشکەنجەی هێزەکانی ڕژیمەوە بووە.
هەروەها لە ٢٧٠ کۆڵبەر لە نیوەی یەکەمی ٢٠٢٤ لە سنووری کوردستان کوژران و برینداربوون، ٢٠ کۆڵبەریان منداڵی خوار تەمەن ١٨ ساڵن.
ئاماری نیوەی یەکەمی ٢٠٢٤، بە بەراورد بە نیوەی یەکەمی ٢٠٢٣، ئێمە چاودێری زیادبوونی ٢١٨٪ ڕێژەی کوژراو و برینداربوونی کۆڵبەران لە هێڵی سنووری کوردستان بووین.

کۆڵبەرنیوز

Next Post

مەریوان؛ بەردەوامی دەستبەسەری و نادیاری ئازاد ڕەحیمی لە گرتوخانە

ی سپتامبر 15 , 2024
بە تێپەڕینی ٤٨ ڕۆژ لە کاتی دەستبەسەری ئازاد ڕەحیمی هاووڵاتی سنە، هێشتا لە گرتوخانەی مەریوان دەستبەسەرە و نادیارە. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز ئازاد ڕەحیمی، ٣٢ ساڵان و هاووڵاتی سنە کە ٤٨ ڕۆژ پێشتر لەڕێگەی مەریوان بۆ سنە لەلایەن هێزە ئەمنیەکان دەستبەسەرکرابوو، هێشتا لە گرتوخانەی مەریوان دەستبەسەرە. بەپێی ئەم ڕاپۆرتە ناوبراو پاش […]

You May Like