محەمەد دانیاڵی، هاوڵاتی شاری ئاودانان، بۆ تێپەڕاندنی ماوەی سزاکەی بۆ زیندانی شاری ئیلام گواسترایەوە.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی شەمە ٢٥ی ڕەشەمەی ١٤٠٣، محەمەد دانیاڵی، هاوڵاتی شاری ئاودانان بۆ تێپەڕاندنی سزای ٢ ساڵ زیندانیکردنی خۆی بۆ زیندانی شاری ئیلام گواسترایەوە.
ناوبراو پێشتر بە تۆمەتەکانی وەکو «گردبوونەوە و پشتگیری دژی ئاسایشی نەتەوەیی» بە ٢ ساڵ زیندانی تەعزیری بە هەژمارکردنی ڕۆژانی ڕابردووەوە سزای بەسەردا سەپێندرابوو.
ناوبراو لە گەلاوێژی ١٤٠٢، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە دێلوڕان دەستبەسەر و پاش ماوەیەک بە دانانی بارمتە ئازاد کرابوو.
محەمەد دانیاڵی، لە ٢٤ی گوڵانی ١٤٠٢، بەبێ بڕیاری دادوەر لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە دێلوڕان دەستبەسەر و لە پووشپەڕی ١٤٠٢، بە دانانی بارمتە لە گرتووخانەی شاری ئیلام ئازاد کرابوو.
محەمەد دانیاڵی، شاخەوانی تەمەن ٢٤ ساڵ و خەڵکی شاری ئاودانانە.