بجنوورد؛ سزادانی هاووڵاتییەکی کورد بۆ زیاتر لە دوو ساڵ زیندانیی، لێدانی قامچی و سزای دارایی

یاسر ڕەیحانی، هاووڵاتیی کوردی خەڵکی بجنوورد و یەکێک لە دەستبەسەرکراوانی خۆپیشاندانەکانی مانگی بەفرانباری ساڵی ڕابردوو، لەلایەن دەزگای دادوەریی کۆماری ئیسلامیی ئێران بە دوو ساڵ و سێ مانگ زیندانیی، ٨٠ لێدانی قامچی و پێبژاردنی سزای دارایی سزادرا.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ئەم هاووڵاتییە تەمەن ٣٦ ساڵانە دوای بەڕێوەچوونی قۆناغەکانی دادگاییکردنی، بەپێی سزای دادگا، بە دوو ساڵ و سێ مانگ زیندانیی، سزای ٨٠ لێدانیی قامچی و پێبژاردنی سزای دارایی سزادراوە.

یاسر ڕەیحانی ڕۆژی بیستی ڕێبەندانی ١٤٠٤، لە دوای هێرشی هێزەکانی ڕژێم بۆ سەر ماڵی تایبەتیی خۆی لە بجنوورد دەستگیرکرا. هێزەکانی ڕژێم ناوبراویان دوای پشکنینی ماڵەکەی، بۆ شوێنێکی نادیار گواستەوە.

ئەم هاووڵاتییە دوای نزیکەی مانگێک لە دەستبەسەرکردنی، لە ڕۆژی بیستی ڕەشەممەی ١٤٠٤، بە دانانی بارمتە و بە کاتی تا کۆتاییهاتنی ڕەوتی دادوەری لە زیندان ئازاد کرا.

دەرکردنی سزاکانی زیندانیی، قامچی و سزای دارایی دژی دەستبەسەرکراوانی خۆپیشاندانەکان، لە کاتێکدا بەردەوامە کە ڕێکخراو و ناوەندەکانی مافی مرۆڤ چەندین جار نیگەرانیی خۆیان سەبارەت بە ڕەوتی دادگایی، شێوازی دادگایی دۆسیە سیاسییەکان و دەرکردنی سزا قورسەکان دژی خۆپیشاندەران دەربڕیوە.

کۆڵبەرنیوز

Next Post

بە بۆنەی نۆیەمین ساڵیادی کۆڵبەرنیوز؛ ٩ ساڵ تۆمارکردنی خەبات، بەرگری و دەنگی کپکراوی سەرکوتکراوان و ستەملێکراوانی کوردستان

ش جولای 18 , 2026
حەڤدەی جولای ٢٠١٧، کۆڵبەرنیوز چالاکییەکانی دەستپێکرد و ئەرکی خۆی کردە تۆمارکردن و ڕوونکردنەوەی ڕاستیەکانی ژیانی ئەو خەڵکانەی کە دەیان ساڵە لەژێر سێبەری زوڵمی نەتەوەیی، چینایەتی و سیاسیدا ماونەتەوە. کۆڵبەرنیوز لە رێگای چالاکییەکانیدا هەوڵی داوە کە دەنگی کۆڵبەران، کرێکاران، نەتەوە ستەملێکراوەکان، زەحمەتکێشان، ژنان و هەموو ئەو کەسانە بێت کە لە پێکهاتە […]

بابەتی پەیوەندیدار