پیرانشار؛ مەتین ڕەسوولی دەستبەسەرکرا و بۆ شوێنێکی نادیار گوازرایەوە

​مەتین ڕەسوولی، گەنجی خەڵکی پیرانشار، لەلایەن هێزەکانی ڕژێم دەستبەسەرکرا و بۆ شوێنێکی نادیار گوازرایەوە. بە تێپەڕبوونی دوو ڕۆژ، بنەماڵەکەی هێشتا لە دۆخ و شوێنی ڕاگرتنی بێئاگان.

​بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی یەکشەممە ٢٥ی گەلاوێژی ١٤٠٥، مەتین ڕەسوولی، گەنجی خەڵکی پیرانشار، بەبێ بڕیاری دادگا لەلایەن هێزەکانی ڕژێم دەستبەسەر کرا و دوای ئەوە بۆ شوێنێکی نادیار گوازرایەوە.

بەپێی زانیارییەکان، بە تێپەڕبوونی دوو ڕۆژ لە کاتی دەستبەسەرکردنی، هیچ زانیارییەک لەسەر دۆخی ئەم هاووڵاتییە و شوێنی ڕاگرتنی لە بەردەستدا نییە. هەروەها تا ئێستا لە پەیوەندیی تەلەفۆنی یان دیداری لەگەڵ بنەماڵەکەی بێبەشکراوە و ڕێگری لە بینینی پارێزەریش کراوە.

​تا کاتی ئامادەکردنی ئەم ڕاپۆرتە، سەبارەت بە هۆکارەکانی دەستبەسەرکردنی مەتین ڕەسوولی و تۆمەتەکانی دژی ناوبراو، هیچ زانیارییەک بڵاونەکراوە. هێزەکانی ڕژێم و دەزگای دادوەری تا ئێستا هیچ ڕوونکردنەوەیەکیان سەبارەت بە شوێنی ڕاگرتن و دۆخی ئەم هاووڵاتییە نەداوە.

کۆڵبەرنیوز

Next Post

شنۆ؛ بەردەوامی بێئاگایی لە چارەنووسی هادی خزرپوور دوای سێ ڕۆژ لە دەستبەسەرکرانی

د آگوست 17 , 2026
​سێ ڕۆژ دوای دەستبەسەرکرانی هادی خزرپوور، گەنجی خەڵکی شنۆ و گواستنەوەی بۆ گرتووخانەیەکی ورمێ، بنەماڵەی ئەم هاووڵاتییە هێشتا لە ڕەوش و چارەنووسی بێئاگان و بەدواداچوونەکانیان تا ئێستا هیچ ئەنجامێکی نەبووە. ​بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ئێوارەی شەممە ٢٤ی گەلاوێژی ١٤٠٥، هادی خزرپوور تەمەن ۲۷ ساڵ و خەڵکی گوندی هەق سەر بە شاری […]

بابەتی پەیوەندیدار