میاندواو؛ دەستبەسەرکرانی سێ هاوڵاتی لەلایەن هێزەکانی ڕژیم

هێمن ئەحمەدزادە، سالار ئوستادئەحمەدی و حەسەن ڕەمەزانی سێ هاوڵاتی خەڵکی میاندواو لەلایەن هێزەکانی ڕژیم دەستبەسەرکران و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترانەوە.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز سەرلەبەیانی پێنجشەممە ٢٧ سەرماوەزی ١٤٠٤، هێزەکانی ڕژیم هێرشیان کردەسەر گوندی «سەرچنار» لە شاری میاندواو، هێمن ئەحمەدزادە، سالار ئوستادئەحمەدی و حەسەن ڕەمەزانی دەستبەسەرکران و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترانەوە. ڕاپۆرتەکان دەڵێن دەستبەسەرکرانی ئەم هاوڵاتییانە بەبێ بڕیاری دادوەر و بەتوندوتیژی بووە.

تاکاتی نووسینی ئەم ڕاپۆرتە هۆکارەکانی دەستبەسەریی، شوێنی زیندانیی و تۆمەتەکانی دژی ئەم هاوڵاتییانە نادیارە.

کۆڵبەرنیوز

Next Post

پیرانشار؛ بە دەستبەسەرکرانی سۆران دورجدور، ژمارەی دەستبەسەرکراوان بووە پێنج هاوڵاتی

پ دسامبر 18 , 2025
بە دەستبەسەرکرانی هاوڵاتییەکی دیکە لە پیرانشار بە ناوی سۆران دورجدور، ژمارەی هاوڵاتییانی دەستبەسەرکراوی ئەم شارە بووە پێنج هاوڵاتی. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز سەرلەبەیانی دووشەممە ٢٤ سەرماوەزی ١٤٠٤، هێزەکانی ڕژیم هێرشیان کردەسەر ماڵی سۆران بورجدور، کوڕی مەسعود، بەبێ بڕیاری دادوەر ناوبراو دەستبەسەرکرا و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترایەوە. پێشتر چوار هاوڵاتی دیکەی خەڵکی […]

بابەتی پەیوەندیدار