نەغەدە؛ دەستبەسەرکرانی توندوتیژانەی هاووڵاتیەک

ڕۆژی شەمە ٦ی گەلاوێژی ١٤٠٣ هێزە ئەمنیەکانی ڕژیم لە شاری نەغەدە هاووڵاتیەکیان بە ناسنامەی “ڕەزا یاسەمنی ناسراو بە ڕێبوار” دەستبەسەرکرد.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز هێزە ئەمنیەکانی ڕژیم لە نەغەدە، ڕۆژی شەمە ٦ی گەلاوێژی ١٤٠٣، هێرشیان کردە سەر ماڵی “ڕەزا یاسەمنی ناسراو بە ڕێبوار” ٤٠ ساڵ تەمەن و خەڵکی شاری نەغەدە، بە لێدان و ئەشکەنجە ناوبراویان دەستبەسەرکردووە.

بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، هێزە ئەمنیەکان بەبێ بڕیاری دادگا ماڵی ناوبراویان پشکنیووە، سازدانی ژینگەیەکی تیرۆر بۆ ئەندامانی بنەماڵەکەی، لێدان و ئەشکەنجەی ناوبراویان کردووە و دەستبەسەریان کردووە.

تا ئێستا لە هۆکار و شوێنی دەستبەسەرکرانی ئەم هاووڵاتیە زانیاریەک لە بەردەستدا نییە و بەدواداچوونی بنەماڵە و ئازیزانی ناوبراو تا ئێستا بێ ئەنجامە.

کۆڵبەرنیوز

Next Post

بانە؛ گیان لەدەستدانی کۆڵبەرێک بەهۆی کەوتنە خوارەوە لە بەرزاییەوە

ج آگوست 2 , 2024
ڕۆژی پێنجشەمە ١١ی گەلاوێژی ١٤٠٣ کۆڵبەرێک بە ناسنامەی “ناسر عوسمانی” بەهۆی کەوتنە خوارەوە لە بەرزاییەوە لە هێڵی سنووری “نیروان”ی بانە گیانی لەدەستدا. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز ڕۆژی پێنجشەمە ١١ی گەلاوێژی ١٤٠٣ کۆڵبەرێک بە ناسنامەی “ناسر عوسمانی” خەڵکی شاری “ڕەبت”ی سەربە شاری سەردەشت، ٤٠ ساڵ تەمەن، خێزاندار و خاوەنی منداڵێکە، بەهۆی کەوتنە […]

You May Like