سۆما محەمەدڕەزایی، چالاکی مەدەنی و مافی ژنان خەڵکی شاری سنە، بە دانانی بارمتەی یەک ملیارد تمەن بە شێوەی کاتی ئازادکرا.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی چوارشەمە ٢٩ی ڕەشەمەی ١٤٠٣، سۆما محەمەدڕەزایی، چالاکی مەدەنی و مافی ژنان خەڵکی شاری سنە، بە دانانی بارمتەی یەک ملیارد تمەن بە شێوەی کاتی ئەنجامدراوە و تا تەواوبوونی لێپرسینەوەکەی زیندان ئازادکرا.
خاتوو محەمەدڕەزایی، ڕۆژی دووشەمە ٢٠ی ڕەشەمەی ١٤٠٣، بەبێ بڕیاری دادوەر لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە شوێنی کارەکەی خۆیدا لە پاساژی ئەڵماس لە شاری سنە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترایەوە.
شایانی باسە، دەستبەسەرکرانی ئەم چالاکەی مافی ژنان، لە پەیوەست لەگەڵ بەڕێوەچوونی ڕۆژی جیهانی ژن لە شاری سنە ئەنجامدراوە، سەرەڕای ئەمەش تا کاتی نووسینی ئەم ڕاپۆرتە لە تۆمەتەکانی دژی ناوبراو زانیارییەک لەبەردەستدا نییە.