بۆکان؛ ئازادی کاتییەکەی دوو هاووڵاتی دوای ٨٠ ڕۆژ دەستبەسەرکران بە دانانی بارمتەی قورس

«ڕەحیم شیلانی» و «ئازاد ڕەسووڵی فەرد»، دوو هاووڵاتی خەڵکی شاری بۆکان، پاش نزیکەی ٨٠ لە دەستبەسەرکران، بەدانانی بارمتەی قورس بەشێوەیەکی کاتی لە زیندانی ئەم شارە ئازاد کران.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، لە ڕۆژانی دواییدا، «ڕەحیم شیلانی»، کوڕی عوسمان، لەدایکبووی ١٣٥٤، و «ئازاد ڕەسولی‌فەرد»، کوڕی ڕەحیم، لەدایکبووی ١٣٥٩، کە پێشتر لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسرکراوبوون، هەریەکەیان بە دانانی بارمتەی سێ ملیار تمەن لە زیندانی بۆکان ئازاد کران.

ئەم دوو هاووڵاتییە لە ڕۆژی جومعە، ١٠ی رێبەندانی ١٤٠٤، بەبێ بوونت بڕیاری دادوەری و لە کاتی هێرشی هێزە ئەمنییەکان، دەستبەسرکران و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترابوونەوە.

بەپێی زانیارییە بەدەستهاتووەکان، ئەم دوو هاووڵاتییە لە ماوەی دەستبەسەربوونیاندا، لە یەکێک لە گرتووخانە ئەمنییەکان، لە ژێر لێپرسینەوە و ئازار و ئەشکەنجەدا بوون، و پاشان بۆ زیندانی بۆکان گواستراونەتەوە.

تا کاتی ئامادەکردنی ئەم هەواڵە، هیچ زانیارییەکی ڕوون لەبارەی هۆکارەکانی دەستبەسەرکران و تۆمەتەکانی دژی ئەم دوو هاوڵاتییە بڵاو نەکراوەتەوە، و ئەم هاوڵاتییانە لە ماوەی دەستبەسەربوونیاندا لە مافی دەستڕاگەیشتن بە پارێزەر بێبەش بوون.​​​​​​​​​​​​​​​​

کۆڵبەرنیوز

Next Post

سنە؛ کوژرانی زانیار موراد‌ی بە تەقەی راستەوخۆی هێزەکانی ڕژیم لە ئیلام

چ آوریل 22 , 2026
«زانیار موراد‌ی»، کاسبکارێکی خەڵکی شاری سنە، بەهۆی تەقەی راستەوخۆی هێزەکانی رژیمی کۆماری ئیسلامی ئیران لە ناوچەی سیمەرەی ئیلام، گیانت لەدەستدا. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ئێوارەی دووشەممە، ٣١ی خاکەلێوەی ١٤٠٥، زانیار موراد‌ی، کوڕی عومەر و دانیشتووی ناوچەی «شارۆچکەی سەعدی»ی سنە، لە ناوچەی سیمەرەی ئیلام کرایە ئامانجی تەقەی راستەوخۆی هێزەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران […]

بابەتی پەیوەندیدار