ساریا و ئەوین ئەحمەدی، ٢ خوشکی لاو و ڕۆژبین ئەفسوون، هاوڵاتییانی دانیشتووی شاری ورمێ کە ڕۆژی چوارشەمە ٢٩ی ڕەشەمە دەستبەسەرکرابوون، بە دانانی کەفالەت لە ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەم شارە ئازادکران.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز بە وەرگرتنی لە هێرانا، ساریا ئەحمەدی، تەمەن ١٧ ساڵ و ئەوین ئەحمەدی، تەمەن ١٦ ساڵ و ڕۆژبین ئەفسوون، تەمەن ٢٢ ساڵ، خەڵکی شاری ماکۆ و دانیشتووی شاری ورمێ بە دانانی کەفالەت ئازادکران. بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، ڕۆژبین ئەفسوون، ڕۆژی چوارشەمە ٢٩ی ڕەشەمە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە ماڵەکەی خۆیدا دەستبەسەر و ڕۆژی پێنجشەمە ٣٠ی ڕەشەمە بە دانانی کەفالەت ئازادکرا. ساریا و ئەوین ئەحمەدی، لە ڕۆژی چوارشەمە ٢٩ی ڕەشەمە، بەبێ بڕیاری دادوەر لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە ماڵەکەی خۆیدا دەستبەسەر و پاش چەندین کاتژمێر بە دانانی کەفالەت ئازادکران. ئازادی ئەم هاوڵاتییانە پاش تەواوبوونی لێپرسینەوە لە ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری ورمێ ئەنجامدراوە.
لەم ڕاپۆرتەدا بە وەرگرتنی لە سەرچاوەیەکی ئاگاداردا هاتووە؛ دۆسیەی ئەم ٣ هاوڵاتییە بۆ دادسەرای شاری ورمێ نێردراوە. هەروەها تەلەفۆنی تایبەتی ئەم هاوڵاتییانە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستی بەسەردا گیراوە و تا ئێستا پێیان نەدراوەتەوە. دەستبەسەرکرانی ئەم ٣ هاوڵاتییە لە پەیوەست بە بەشداری لە ڕێوڕەسمی نەورۆزی شاری ورمێ ئەنجامدراوە.
تا کاتی نووسینی ئەم ڕاپۆرتە، لە تۆمەتەکانی دژی ئەم هاوڵاتییانە زانیارییەک لەبەردەستدا نییە.