تاران؛ جێبەجێکردنی سزای لێدانی شەلاق دژی ئاتەش شاکەرەمی، پوری نیکا شاکەرەمی

بەپێی بابەتێک کە ئاتەش شاکەرەمی، پوری نیکا شاکەرەمی لە هەژماری ئینستاگرامی خۆی بڵاوی کردەوە، ناوبراو بە لێدانی شەلاق سزادراوە.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی دووشەممە ١٩ خەزەڵوەری ١٤٠٤ و بەپێی بابەتێک کە ئاتەش شاکەرەمی، پوری نیکا شاکەرەمی – لە گیانبەختکردووانی بزووتنەوەی «ژن ژیان ئازادی» – لە هەژماری ئینستاگرامی خۆی بڵاوی کردەوە، ناوبراو بە لێدانی شەلاق سزادراوە.

نیکا شاکەرەمی، کچی تەمەن ١٧ ساڵ بوو لە ناڕەزایەتیەکانی سەرتاسەری ١٤٠١ لە تاران ونبوو و دوای چەندین ڕۆژ تەرمی ناوبراو دۆزرایەوە؛ ناوبراو بەهۆی لێدان و ئەشکەنجەی هێزەکانی ڕژیم کوژراوە.

ئاتەش شاکەرەمی، لە کەسایەتیەکانی چالاک لەنێو بنەماڵەکانی دادخوازە کە لە مانگەکانی ڕابردوودا دژی سەرکوت، لەسێدارەدان و نادادیەکانی حکومەت ناڕەزایەتی کردبوو.

سوودوەرگرتن لە سزاکانی نامرۆڤانە وەکو لێدانی شەلاق، نەک تەنیا شکاندنی ئاشکاری کەرامەتی مرۆڤە، بەڵکو هێمای سیاسەتی تۆقاندن و زەلیلکردنی ناڕەزایەتیەکانە لەلایەن دەزگای دادوەری کۆماری ئیسلامی.

کۆڵبەرنیوز

Next Post

کامێران؛ دەستبەسەرکرانی دوو هاوڵاتی لەلایەن هێزەکانی ڕژیم

د نوامبر 10 , 2025
ڕامین محەممەدی و محەممەد دەشتی، دوو هاوڵاتی خەڵکی شاری کامێران لەلایەن هێزەکانی ڕژیم دەستبەسەرکران و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترانەوە. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز ڕۆژی دووشەممە نۆزدەی خەزەڵوەری ١٤٠٤، ڕامین محەممەدی و محەممەد دەشتی، دوو هاوڵاتی خەڵکی گوندی «ئالک» لە شاری کامێران لەلایەن هێزەکانی ڕژیم دەستبەسەرکران و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترانەوە. بەپێی […]

بابەتی پەیوەندیدار